57 کوردستان

شێوازی جلوبەرگی خوێندکاران گۆڕانکاری تیدا دەکرێت

03:45 - 15/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، بە نیازن گۆڕانکاری لە شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی خوێندکاران و منداڵانی بەخچەدا بکەن.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥،  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، ، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو بەڕێزانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن، بەنیازین گۆڕانکاری لە شێوازی جلوبەرگی قوتابیان بکەین.

هاوکات، باس لەوەشکراوە، ئەو ئاگادارییە بۆ ئەوەیە کە ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کار دەکەن، هیچ زەرەر و زیانێک نەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن