نوێ؛ سبەی یان دوو سبەی لیستی مووچە دەنێردرێ
03:25 - 15/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بە سیستەمی پەیرۆڵ لیستیان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتایی هاتووە و سبەی یان دوو سبەی لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێردرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، هەوڵەکان بە مەبەستی ناردنی مووچەی مانگی چوار لە کاتی خۆی بەردەوامە، ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی کوردستان بۆ لیستی مووچە کۆتایی هاتووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
هاوکات، بڕیارە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان بچێتە بەغداد، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، هەر هەفتەی داهاتوو دەست بە وردبینیکردن لە لیستی مووچە و ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت، بەو ئامانجەی ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە دوانەکەوێت و نەکەوێتە مانگی داهاتوو.