132 کوردستان

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى

06:50 - 15/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەى ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندى یەکێتى زۆر دۆستانە بەڕێوەچووە، لە دوو رۆژى داهاتوودا لە سلێمانى کۆبوونەوەیەکى دیکە دەکەن.

 

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی هەردوو شاندى پارتى و یەکێتى لە پیرمام لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و دابەشکردنى پۆستەکان رایگەیاند،لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەچینە ناو وردەکارتی زیاتر بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەردوولا دەمانەوێت ئەو حکومڕانییەی پێویستە لە کوردستان هەبێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لێژنەکان بەجێدەهێڵین.

 

هەروەها راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر و نیوێکى خایاندووە و ئەرێنى بووە، دەشڵێت، لە دوو رۆژى داهاتوودا جارێکى دیکە کۆدەبنەوە، بەڵام کۆبوونەوەى داهاتوویان لە سلێمانى دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن