405 کوردستان

بەپەلە.. شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و بریندار هەیە

03:48 - 14/04/2025

زەمەن _ بەردەڕەش

 

 لە سنووری قەزای بەردەڕەش، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و چەند کەسێک بریندار بوون و یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە لەنزیک گوندی دەربێستان، لە سنووری قەزای بەردەڕەش، دوو بنەماڵە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە بەرد ودار شەڕیان کردووە و دواتر تەقە کراوە و چەند کەسێک بریندار بوون.

ئەوەشزانراوە، کەسێک لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە و پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن