59 کوردستان

لە هەڵەبجە دەرمانێکی نوێ بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیدەکرێتەوە

06:50 - 14/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە هەڵەبجە دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیدەکرێتەوە.

 

د. رێبوار باوەیسی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوى لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی رایگەیاند، ئێستا دەرمانەکە لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە بۆ بەشێک لە بەرکەوتووان،، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوا بۆ هەموو نەخۆشەکان بەکاردێت.

راشیگەیاندووە، ئێستا 93 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی پێویستیان بەو دەرمانەیە و هەوڵ دەدەن لە کەمتر لە دوو مانگدا بۆ هەموویان دابینبکرێن، بەڵام ئێستا بەشی 75 نەخۆش هەیە.

هەروەها ئەوەشى راگەیاندووە، دەرمانەکە داهێنراوی وڵاتی ئێرانە و لەوێ بە نەخۆشەکانیان داوە و دەرکەوتووە، دەرمانەکە سەرکەوتوو بووە، هەر بۆیە هێناویانەتە هەڵەبجەش تاوەکو لەسەر بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیبکەنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن