158 کوردستان

دڵینایى لە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەدرێت

08:38 - 14/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەڵێت، مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هیچ کێشەیەکى نییە و بۆ هەموو مانگەکانى ئەمساڵ لەکاتى خۆیدا خەرجدەکرێت.

 

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمى کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، پێشبینى دەکەین لەم هەفتەیەدا لیستى مووچەى مانگى چوار رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق بکرێت، دەشڵێت، وردبینى لیستەکە هیچ کێشەیەکى نابێت و پارەکە لەدواى تەواوبوونى وردبینى خەرجدەکرێت.

 

هەروەها راشیگەیاندووە، داوامان کردووە مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانیش هاوشێوەى عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، کێشە سیاسییەکان لە مووچەى مووچەخۆران دووربخرێتەوە و مامەڵەیەکى سیاسى لەگەڵ نەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن