كه‌ی ده‌بیته (پرۆفیسۆر)؟
5/14/2020 5:07:00 PM
د.یەحیا عومەر رێشاوی
له نێو فه‌وزای پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆیی و نوسینی توێژینه‌وه و پله به‌رزبونه‌وه‌ی زانستیدا، به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی هه‌ڵگرانی (ماسته‌ر) و (دكتۆرا) ده‌كرێت: كه داخۆ كه‌ی نازناوه‌كه‌ت له (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)ه‌وه ده‌بێته (مامۆستا)؟، كه نازناوه‌كه‌ت ده‌بێته (مامۆستا)، ناوبه‌ناو لێت ده‌پرسن كه‌ی ده‌بیته (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)؟ و كه گه‌شتیته ئه‌و پله زانستیه‌ش پرسیاره به‌رده‌وامه‌كه رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه: ئه‌وه كه‌ی ده‌بیته (پرۆفیسۆر)؟!، به جۆرێك هه‌ندێك جار خولیا و خه‌مه‌كه له بری پێشخستنی پرۆسه‌ی زانستیی و داهێنان و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی نه‌وعی و قووڵ، ته‌نها ده‌بێته گه‌شتن به پله و نازناوێكی زانستی به‌رزتر و هیچی تر !
ره‌نگه هیچ نه‌نگیه‌ك له‌و پرسیاركردن و هه‌واڵپرسینه‌دا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و برینی ئه‌و قۆناغه زانستیانه نه‌بێته پرۆسه‌یه‌كی بێناوه‌رۆك و به پێشه‌كه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی (هه‌ڵتۆقیو) و لاواز و پرۆسه‌كه بێ ئه‌رزش نه‌كرێت، زۆر به‌داخه‌وه ده‌یڵیم ئه‌م ئاره‌زوی زوو گه‌شتن به به‌رزبونه‌وه‌ی نازناوی زانستییه هه‌ندێك جار ئامانج و ناوه‌رۆكه زانستیه‌كان ده‌كاته قوربانیی، تا راده‌ی پێشكه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وی هه‌ندێك (توێژینه‌وه‌ی زانستی) هاوبه‌ش، بێئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و توێژه‌رانه هیچ به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌یان له‌و توێژینه‌وانه‌دا هه‌بێت، توێژینه‌وه‌كه زۆرجار له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه‌وه ده‌نوسرێت و ئه‌وانی تر (بانگهێشتی) به‌شداریكردن (ته‌نها به ناو) له‌و توێژینه‌وانه‌دا ده‌كرێن، و ئه‌مه‌ش به مانای وشه‌كه كاره‌ساتێكی زانستییه و سته‌مێكی گه‌وره‌یه له توێژینه‌وه و نازناوی زانستی، پرۆسه‌كه كاتێك به ته‌واوی ده‌بێته گاڵته‌جاریی كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ته‌نها ده‌بێته (میوان !) له توێژینه‌وه زانستیه‌كه‌دا بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆی ناوی خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا زیاد ده‌كات و ئیتر به‌م شێوه‌یه (من له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ناوی تۆ زیاد ده‌كه‌م تۆش كاتێك توێژینه‌وه‌یه‌كت نوسی، ئاگات لێمان بێت و ناوی ئێمه (ئیزافه) بكه) !!
له په‌نا ئه‌م خه‌مه زانستیه‌دا، دیارده‌ی نوسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌رامبه‌ر برێك پاره له هه‌ندێك له سه‌نته‌ر و په‌راوگه و شوێنه‌كانی فۆتۆكۆپی كردن – به‌تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌كانی دیبلۆم و به‌كالۆریۆس- و (كۆپی په‌یستی) هه‌ندێك توێژینه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك له توێژه‌رانی ماسته‌ر و دكتۆرا، مانایه‌ك بۆ پرۆسه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ناهێڵێته‌وه و هه‌وڵ و ماندووبونی توێژه‌ره زانستیه حه‌قیقیه‌كان سفر ده‌كاته‌وه.
ره‌نگه ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بێت به هه‌رێمی كوردستان و په‌تایه‌كی زانستیی بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی بێت له جیهاندا، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان له په‌نا قه‌یرانی دارایی و ئیفلیج بوونی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی و قه‌یران و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر قوره‌كه خه‌ستر ده‌كاته‌وه و زیانێكی گه‌وره به كۆی پرۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م (حاڵه‌ت- دیارده)یه بگوازینه‌وه بۆ پرۆسه‌ی (رانكین)ی زانكۆكانیش ره‌نگه هه‌ر راست بێت، هه‌ندێك له زانكۆكانیش له بری خه‌می زانستیی و داهێنان و بیركردنه‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه، خه‌م و خولیای (رانكین) و (ریزبه‌ندیی زانكۆكان) ده‌بێته تاكه ئامانج و له‌و پێناوه‌شدا كۆنفراسی زانستی بێناوه‌رۆك وچالاكی ئامانج نادیار پێشكه‌ش ده‌كرێن، خه‌می (رانكین و ریزبه‌ندی پێشه‌وه) مافێكی سروشتی زانكۆكانه، ئه‌گه‌ر خۆی له خۆیدا نه‌بێته تاكه ئامانج و خه‌م و خولیا.