دروشمی بە هێز دەبینەوەی گۆڕان، ڕاستگۆیانە ترین دروشمی ئەم بانگەشەیە
10/9/2024 1:01:00 PM
پێشڕەو بابەشێخ
بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز لە هەموو لایەنەکان دروشمی هەڵبژاردنی بریتیە لە (بەهێز دەبینەوە) ئەگەر سەیر بکەین ئەم دروشمە تایبەت بە خودی بزوتنەوەی گۆڕانە، بەڵام پڕ ماناو ڕاستگۆیانە . کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزە مانای وایە ئۆپۆزسیۆن بەهێزە ، شەقام بەهێزە ، ڕای گشتی بەهێزە .
بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانێت ببێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن بەڵام بەهێزی و بێ هێزی لەسەر دەنگدەران ماوەتەوە ئایا دەیانەوێت ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو دلێر و بوێر هەبێت یاخود ئۆپۆزسیۆنێکی دەستەمۆ و بێ دەنگ . دەنگدەران دەتوانن بە دەنگدان بە لیستی ١١٤ ی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە دەستەبەر بکەن.
ئەگەر ڕەخنەو گلەیی دەنگدەران لە گۆڕان لەسەر سەرنەکەوتن و بەشداری کردنی لە حکومەت سزادانی گۆڕانی بەدواوە بوبێت، ئەوا بزوتنەوەی گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆن بوون تاقیکراوەتەوەو پێشەنگ و سەرمەشق بووە . دەنگێکی ڕاستەقینەی خەڵک و شەقام بووە . کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان پێش هەڵبژاردن بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوە ئیتر دەنگدەر لە دەنگدانی بە لیستی ١١٤ ی بزوتنەوەی گۆڕان وەک دەنگێکی پڕ( نا ) دژ بە دەسەڵات و دەنگێکی دلێری دژ بە نادادی ئیتر پەنجەی خۆی ناگەزێت و سەرمەشقی ئۆپۆزسیۆن بوون شایستەی گۆڕانە.
بزوتنەوەی گۆڕان تاقیکراوەی ئۆپۆزسیۆنە و سەرکەوتووی ئەم شێوازەی خەباتە.
شانازیە بۆ دەنگدەر و بۆ ئەوانەشی پشتیوانی لە بەهێزبونەوەی گۆڕان دەکەن، چونکە بەهێزبونەوەی گۆڕان واتە بەهێزبونەوەی دەنگی شەقام و دەنگی هاوڵاتی دژ بە نادادی و دەسەڵاتی برسیکەر.
گێڕانەوەی بەهای دەنگ و دەنگی دەنگدەرانی ناڕازیە بەڕووی دەسەڵات و ستەم و نادادی.
بەهێز دەبینەوە ڕاستگۆیانە ترین دروشمی ئەم بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
بەهێزبونەوە بە دەنگی گۆڕانخوازان و ئازادیخوازان و ویژدان زیندوی ئەم کۆمەڵگەیە دێتە دی.
دروشمی بە دەنگی ئێوە بەهێز دەبینەوە، ڕاستگۆیانە ترینی بەڵێنی بزوتنەوەی گۆڕانە بە خەڵکی دەدات کە دەتوانێت بە ئۆپۆزسیۆن بوون بەدی بهێنێ.
بزوتنەوەیەک بوێری ئەوەی هەبێت داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بکات شایانی ئەوەیە ببێتەوە بە سەرمەشق و ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لە پەرلەمان و لە شەقام.
بزوتنەوەی گۆڕان لە دروشمەکەی بەردی گەورەی هەڵنەگرتوە تا توانای هەڵدانی نەبێت وەک ئەو لایەنانەی دروشمی گەورە و باق و بریق و ناڕاست لەگەڵ واقیعیان هەڵگرتوە و توانای هەڵدانیان نیە، چونکە بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیەتی.