کۆڕۆنا سەردەمێک بۆ پاکبونەوە و گێڕانەوەی ماڵی خەڵک
3/22/2020 2:23:00 PM
پێشڕەو بابەشێخ
بەردەوامی ڤایرۆسی
کۆڕۆنا و ئەم دۆخەی دروستی کردوە ڕوەو داتەپینی
بەشێک لە ئابوری جیهان هەنگاو دەنێت، بۆیە هەر وڵات و کۆمەڵگایەک بە شێوەی جیاوازو
بە پلە بەندی و ڕیز بەندی جیاواز پریشکی بەردەکەوێت بەشێک بە وێران بونی ئابوری و
بەشێک بە زیانی زۆر و بەشێک بە کەمترین زیان، ئەوە لە گەورەترین زیانی گیانی مرۆیی
بگەڕێین کە هەم دیسان ڕوبەڕوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەبێتەوە .
هەرێمی کوردستانیش
لەم دۆخە بەدەر نیە و بەدەر نابێت. ڕاستە لە هەرێم ڕوە ئابوریەکەی وەک وڵاتێکی گەورەی پیشەسازی
نابێت وەک چۆن بە بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان و نزیکیمان لە وڵاتێکی توشبوی وەک وڵاتی
ئێران تا ئێستا کەمترین بەرکەوتەی پریشکی
ئەم ئاگرە بوین بەڵام کۆتایی نەهاتوەو داهاتوو حوکمدەدات کە ئایا :
٭ خەڵک چەند پابەندی
کەرەنتینی گشتی و خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستیەکان دەبێت ؟
٭ حکومەت دەتوانێت
چەند بە بەرنامە خەڵک بپارێزێت لە توشبوون بە دۆخێکی ئابوری و دارایی قورستر لەم دۆخەی ئێستاو نەیگەیەنێت بە کەناری کارەسات؟
باوەڕم وایە قەیران
ڕوو لە شوێنێک و ناوچەیەک وکۆمەڵگایەک دەکات کە ئەم کۆمەڵگایە لە ڕابردوو لەناو قەیران نەبوبێت و تێیدا نەژیابێت
بە بەردەوامی، چونکە ئەوەی لە قەیران ژیابێت لە قەیران دەردەچێت و بەرەو کارەسات و
نەهامەتی هەنگاو دەنێت و ماڵوێرانی ڕوی تێدەکات
، کە بەداخەوە هەرێمی کوردستان لەم جۆرە کۆمەڵگایانەی
ژیاندایە .
وەک چۆن لە کۆڕۆنادا هەرێم بێ بەش نەبوو بەهەمان شێوەش لە دۆخە داراییە
خراپەکە بێبەش نابێت و دوچاری دەبین بەڵام باوەڕم وایە کە بەهۆی پابەندبونی هاوڵاتیان
بە خۆ پارێزی و کەرەنتینی گشتی لە ژمارەی توش بوون بە کۆڕۆنا جیاوازترو باشتر دەبین
وەک بەراورد بە دۆخی ئابوری کە لەدەست هاوڵاتی نیە و لە ژێر ڕەحمی دەسەڵات بەدەستانی
هەرێم و ئەو پێشینە خراپەی حکومەت هەیبوە لە جۆرو شێوازی حوکمڕانی لە ڕابردوودا
. بۆیە باوەڕم وایە دۆخە ئابوریەکە بۆ هەرێم
و دانیشتوانەکەی زۆر قورس دەبێت. چونکە ئەم دۆخەی دروستبوە جیهانیەو هەرێمیش دەگرێتەوە، بەڵام قورستر چونکە :
یەک: هەرێم لە پێشودا
بنیادنراو نەبوە بنەمایەکی پتەوی بۆ دروست
نەکراوە بۆ ڕوبەڕووبونەوە. شێوازی حوکمڕانی نەیتوانیوە بیکات بە قەلغانێک بۆ ڕوبەڕووبونەوەی قەیران و کارەسات یاخود
قەلغانێک دروست بکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەنانەت ڕوداوێکی نەخوازراوی ناوچەیی چ جای جیهانی،
چونکە داهێزراوە بە گەندەڵی و مافیاگەری و
بەتاڵان بردنی سەروەت
و سامانی میلەت .
دووەم: ئەگەر لە دۆخێکی هەرێمی و ناوچەیی و ناوخۆیی، هەرێمی کوردستان توشی هەر ڕوداوو کارەساتێک دەبوو ئومێد هەبوو دۆستان
و مرۆڤ دۆستانی جیهان لە وڵاتانی دنیا بەهانای هەرێم و خەڵکەکەی و دەسەڵاتەکەی دەکەوتن، بەڵام لە ئێستادا وڵاتان بە هاوکاری و کۆمەکی
هاوڵاتیانی خۆیان ڕادەگەن ئەگەریش بتوانن ئەمە بکەن بۆخۆیان نەک دەرەوەیان . کەواتە
لەمەشدا ئێمە بێ ئومێد دەبین لەو هاوکاریانەی کە ئەگەر هەبوو لە دۆخێکی تر هاوکار
بن. وڵاتان ئەم پەندەیان وەک خۆی نیە بەڵام جێبەجێی دەکەن لەم دۆخەدا (تا ماڵ پێی
بوێ مزگەوت بەتاڵە).
سێ: لەم دۆخەی ئێستای عێراق و تایبەت تر پەیوەندیەکانی نێوان
هەرێم و بەغداد، ئاماژەن کە بەغداد نابێت
بە هاوکارێکی باش بۆ تەپەڕاندنی هەردۆخێکی نەخوازراو کە ڕوو لە هەرێم دەکات قەیرانە
قوڵتر دەکات، چونکە ئەگەر عێراق خۆی بە
خاوەن نەکات و نەوتیش بەم شێوەیە بێت یا جۆرێک
لە پەیوەندی عێراق ناچار بە هاوکاری هەرێم نەکات بەو دۆخەی خۆشی تێیکەوتوە بارتەقای
دەوڵەت بونی، ئەوەندەی تر هەرێم دابڕاوتر
دەکات . هەر قەیران و کارەساتێک بۆ هەرێم
زیان و لێکەوتە خراپەکانی زۆرتروزێدەتر دەبن لەهەر کاتێکی تردا .
کەواتە :
یەکەم : خەڵک دەبێت
خۆی خەم لەخۆی بخوات پێش ئەوەی چاوی لەوە بێت حکومەتی هەرێم مشوری بخوات، لەڕوی تەندروستی
و خۆپارێزی و کەرەنتینەوە چونکە حکومەتێکی میرات فاشل و وێرانە ناتوانێت لە چەند مانگێک لە دۆخێکی وادا هیچ
بکات .
دووەم: ئەوەی پەیوەندی
بە باری دارایی هەیە، خەڵک دەبێت بەهەمان
شێوەی لایەنی تەندروستی خەمخۆری دۆخی دارایی خۆی بێت لە شێوازی خەرجیدا چونکە بەردەوامبونی
دۆخەکە بەم شێوازە داهات و خەرجی ئەگەر بەو ناهاوسەنگیەی ڕابردوو بێت و لەمەبەدوا
خەرجی دەستی پێوە نەگیرێت، ژیانی قورس و هیلاکی
لە پڕکردنەوەی پێداویستی سەرەتایی لە خۆراک و خواردنی سەرەتایی بەدوای خۆی دەهێنێت
. بۆیە دەست بە پارەوە گرتن و تەنانەت دیاریکردنی شێواز و جۆری خواردنیش دەبێت کارێکی
حساب بۆ کراو و لە پێشینە بێت .
سێ یەم: بۆ تێپەڕکردنی
دۆخێکی نەخوازراوی پێشبینی کراوی ئاوا، باشترین کارێک بۆ ئەوانەی لە چەند دەیەی ڕابردوی حوکمڕانی هەرێم لەو پەڕی دەستکراوەی
دەستیان بۆ قوت و سەروەت و سامانی ئەم میلەتە بردوە و تاڵانکاریان تێیدا ئەنجامداوە
بەهەر ڕێگەو شێوازێک و بەهەر جۆرە بەشداریکردنێک .
باوەڕم وایە باشترین پاکبونەوە لە گەندەڵی و دزی
و مافیاگەری کە لە ڕابردوو ئەنجامدراوە ئەم دۆخەیە، بۆ ئەوانەی چەندین ساڵە قوتی ئەم
خەڵکە دەخۆن، دزی و گەندەڵی لە سامانی ئەم میلەتە دەکەن ، بوبونە مشەخۆر بەسەر
داهاتی هەرێمەوە . ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ دەرهێنانی پارەکان و هێنانەوەیان جا لە
شێوەی خێرە، یارمەتیە، هاوکاریە، بەخشینە ، مرۆڤ دۆستیە ، نەتەوەو نیشتمان پەروەریە
یا ئاین دۆستی و شاریبوونە. باشترین کاتە
بۆ پاکبونەوە، بۆ ئاشتبونەوە و گەڕانەوە بۆ نیشتمانی بون و نەتەوەیی بوون و مرۆڤدۆستی
ڕاستەقینە،
جا ئەوانە کەسن یا
بنەماڵە، حزبە یا خاوەنی کۆمپانیا ، لە
حکومەت گەندەڵی کردوە یا بەناوی حزب ،بەناوی فەرمانداری و شۆڕشگێڕی بوە یا لە هەر یەک لە کەرتەکانی تر .
ئێستا کاتیەتی
دەتانەوێ هەنگاوێک
بنێن بەرەو لێخۆشبونی خودا .
دەتانەوێ گەل و
نەتەوە لێتان خۆشبێت فەرموون .
دەتانەوێت مێژووتان
پاک بێتەوە و داهاتوو بۆ نەوەکانتان وناوتان زێڕین بکەن .
فەرموون ئێستا
کاتی ئازایەتی و مەردایەتی و لێخۆشبوون و پاکبونەوەیە لە خراپی و پیسیەکانی ڕابردوو
، چیتان بردوە چۆنتان بردوە بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی کە خەڵکانێکن چاوەڕێ
دەکرێت دۆخی قورستری ژیان بە بەراورد بە ڕابردوو تێپەڕ بکەن.