460وتار

گەڕی دووەمی دژایەتی و بەرەو بێ ئومێدکردن لە گۆڕان

4/24/2021 12:16:00 PM
پێشڕەو بابەشێخ

بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەو هێزێک لە دروستبونیەوە جیاواز و نامۆ بە شێوازی حوکمڕانی و حزبی لە هەرێم دەرکەوت،  بۆیەش لەلایەن دوو هێزی باڵا دەستی هەرێمەوە زۆرترین دژایەتی کراو زۆرترین هێرشی کرایە سەر تا ڕادەی تەخوین کردن و دوژمنایەتی و توانای قبوڵکردنیان نەبوو وەک هێزێکی نوێی کاریگەر .
 
کە ئەمەش بوە هۆکار کە کاردانەوەیان 
ترساندن و هەڕەشە و سزادان و نانبڕاو کردنی هەموو ئەوانە بێت کە پاڵپشت و هەڵگری بیری گۆڕان و گۆڕانکاری بوون و ساختەکاری لە هەڵبژاردن  و تەنانەت هێرشکردنە سەر بارەگاکانی گۆڕان نمونەی ترس و دوژمنایەتی بوون نەک ململانێی سیاسی قبوڵکراو .

 دەکرێت بڵێین ترس لە گۆڕان دوو ترس بوو :
یەک/  پێش ئەوەی ترس بێت لە بزوتنەوەکە وەک حزبێکی سیاسی، ترس بوو لە بیر و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا و بیری گۆڕانکاری و هۆشیاری و بەئاگاهێنانەوەی تاکی کورد (ئایدیای گۆڕان) .
دوو / پاشان ترس بوو لە بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی و دەرکەوتنێکی نوێ لەهەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش.
 بۆیەش بەجۆرێک لە بەیەکدادانی دوو بەهای جیاواز وێنا دەکرێ ."بەیەکدادانی شارستانیەکان "  ئەگەر بۆ دوو شارستانی وکۆمەڵگای جیاوازو جۆراو جۆر بێت ئەوا دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان بەیەکدادانی دوو بەها و دوو بیر و دوو نەوەو بیرکردنەوەی جیاواز بوون لە یەک کۆمەڵگاو یەک شارستانیەت دا . 
ناکرێ ناوی بنێین ململانێی نەوەی کۆن و نەوەی نوێ،  بەڵام گومانی تێدا نیە بەیەکدادانی دوو بیرکردنەوەی جیاواز دوو بەرەی جیاوازبوون بۆ شێوازوجۆری حوکمڕانی کردن : 
 
٭ بەرەی یەکەم، بەرەیەک بۆ دەرچون لە ژێر حوکمڕانی گەندەڵی و نا دادی کۆمەڵایەتی و نایەکسانی و سەروەرنەبونی یاسا، وەک بەرەیەکی نیشتمانی.
٭ بەرەی دووەم، بەرەیەک بۆ مانەوە یاخود هێشتنەوە لە ژێر هەژموونی حوکمڕانی پڕ گەندەڵی و نادادی و نایەکسانی و سەروەر نەبونی یاسا، وەک بەرەیەکی نا نیشتمانی.
لەگەڵ هەموو ئەو دژایەتیانەی بەرەی دووەم  بۆ بەرەی یەکەم لە دواجاردا بەرەی یەکەم  سەرکەوتوبوو لە گەیاندنی پەیامەکەی کەواتە  بەرەی نیشتمانی بۆ حوکمڕانی و بیری گۆڕان و گۆڕانکاری تەپڵی سەرکەوتنی لێدا، دوور لە چەندێتی کورسی پەرلەمانی و قەبارەی حزب .
بەرەی دووەم کاتێک دەبینێت و گومانی نەما لە سەرکەوتنی بیری گۆڕان و گۆڕانکاری و بیروڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کەوتە خۆ بۆ گەڕێکی تری دژایەتی و دوژمنایەتی داینەمۆ و دروستکەری بیری گۆڕانکاری و نەوشیروان مستەفا کە بزوتنەوەی گۆڕان نمایندە و ڕێبەرو جێبەجێکاری ئەم بیرو ڕێبازە سەرکەوتوەیە .
لێدان لە دوا پڕۆژەی سیاسی نەوشیروان مستەفا لێدانە لە ئەو " نا " یە گەورەی  دژ بە ناشەفافی و گەندەڵی بەرزکرایەوە .  لێدانە لە خودی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵدان بۆ بچوک کردنەوەیو تەنانەت سڕینەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی.  

گەڕی دووەمی دژایەتی کردن و سڕینەوەی بیری گۆڕانکاری .

ئەگەر چی لە دوای ٢٠٠٩ وە هیچ کات دەسەڵات بەدەستان دەستیان لە دژایەتی گۆڕان و بیری گۆڕانکاری هەڵنەگرتوە بەڵام کۆمەڵێک هۆکار دروست بوون تا گەڕێکی جیاواز تری دژایەتیان دەست پێبکەن .دۆخگەلێک کە ڕێگە خۆشکەر و کۆسپی کەمتر بوو بۆ لێدان لە ئایدیای گۆڕان[ کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا،   دۆخە خراپە ئابوریەکەی خەڵک و کێشەی هەرێم و ناوەند و نەبونی موچە،   بونی هێزی زۆر وچەندین کەناڵی  ڕاگەیاندنی زەبەلاحی خۆیان و داراییەکی بێ شوماری حزب و بونی دەیان میدیای سێبەرو پەیج و ئەکاونتی بە پارە کڕدراو  دۆخی خراپی دارایی گۆڕان و نەمانی تاکە کەناڵی ڕاگەیاندن،  هاوکار و ڕێخۆشکەر بوون بۆ بەجێهێنانی مەرام و ئامانجیان و دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دژایەتی بیری گۆڕانکاری و کارکرن لەسەر سۆز و عەتفی خەڵک . 
ئەوانەی تا دوێنێ دژایەتی نەوشیروان مستەفاو بیری گۆڕانکاریان دەکرد ئەمڕۆ بە شێوازێکی تر دژایەتی دەکەن .
بەڕشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆ کاک نەوشیروان و لە پاڵیشیدا فڕێدانی چەندین ڕستەی دروستکراوی وەک " گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا نەما " و " گۆڕان لە بنەماکانی خۆی لایداوە " و " گۆڕانی ئێستاو گۆڕانی سەردەمی نەوشیروان مستەفا"  و چەندانی تر کە ڕۆژانە هەڵدەدرێنە ناو سۆشیال میدیاو پەیج و سایتە فەیک و دروستکراو و بە پارە کڕدراوەکانیان ئەوانە ئەوەندەی لێدانن لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەندەش لێدانن لە بیرو ڕێبازی گۆڕانکاری و نەوشیروان مستەفا . 
٭ ئەوان هیچ کات نایەن ئەو ڕاستیە بڵێن کە گۆڕان هەر ئەو گۆڕانەی جارانە و دۆخەکە جیاوازە و تاکە مەترسیە بۆ بەرژەوەندیە شەخسی و حزبی و کۆمپانیاکانیان 
٭ هیچ کات پێ لەو ڕاستیە نانێن کە ئێستاش گۆڕان خاوەنی هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانی نەوت و قاچاخچێتی لە خاڵە سنوریەکان نیە .
٭ ئێستاش بزوتنەوەی گۆڕان هەر ئەو گۆڕانەیە هەموو بارەگا و مەکۆکانی خۆبەخشانە بەڕێوە دەبرێن .
٭ ئێستاش ئەندامانی خانەو جڤاتەکەی (سەرکردایەتیەکەی)  نەک ڕیزە ئۆتۆمبێلی موڵکی گشتی و حزبییان بەدواوە نیە،  بەڵکو  بێ پاسەوانن و بێ موچەی حزبین . 
٭ کامە وەزیری پشکی گۆڕان بە قەد مسقالێک گەندەڵی کردوە و گۆڕان لێی بێ دەنگ بوە . ئەی کامە گۆڕانە فراکسیۆنەکەی داوای کردوە هەموو وەزیرەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لە پێش هەموان وەزیرەکانی گۆڕان .
٭ کامە گۆڕانە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی تاقانەن لەناو پەرلەمان لە ئاشکرا کردنی دزی و قاچاخچێتی سنورەکان و خاڵە گومرگیەکان بە زەبری هێز .  کەواتە بۆ ئەمان هەمان مەترسی لەسەریان ماوە و دژایەتیکردنی بە ئەرک دەزانن.
٭  ئێستاش لە سۆشیال میدیاو ڕاگەیاندنەکان و ڕووداو و بۆنەکاندا ئەندامان و هەڵسوڕاوان و سەرکردایەتیەکەی هەمان هەڵوێستی پێشوتریان هەیە و گۆڕانی تێدا نەبوە .کەواتە دژایەتی کردنی بە کاری خۆیان دەزانن .
٭ ئێستاش بزوتنەوەی گۆڕانە لە هەموو پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان هەمان هەڵوێست و ئامانجی پێشوی نەگۆڕیوە .
ئەوەی گۆڕاوە شێوازی لێدان لە بزوتنەوەی گۆڕان و هێرشەکانی سەرێتی و گەڕی دووەمی دژایەتی بیری گۆڕانکاریە  لە ڕێگای لێدان و هەوڵدان بۆ بچوککردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و بێ ئومێد کردنی خەڵک لە گۆڕان و بیری گۆڕانکاری  .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن