2024 ساڵی ماڵوێرانى و کوشت و کوشتار و گۆڕانکارییە گەورەکان بوو
12:49 - 31/12/2024
زەمەن - جیهانی
ئەمرۆ کۆتا رۆژى ساڵی 2024ـە لەم ساڵەدا جگە لەبەردەوامی جەنگی ئۆکراین و غەزە،
جەنگ چووە خاکی لوبنان و چەند وڵاتێکى دیکەش تێوەگلان.
ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان کوژران، دیارترینیان ئیسماعیل هەنیەى
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵاى ئەمینداری گشتى حزبوڵاى لوبنان بوو،
گەورەترین روداوەى ساڵیش هەڵبژاردنەوەى ترەمپ بوو بۆ سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى
ئەمریکا و روخانى بەشار ئەسەد بوو.
سەرەڕای کەوتنە خواروەى فرۆکەى ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران توانى سەرۆکێکى
نوێ هەلببژێرێت.
سەرەڕای ئەوانەش لەسودان جەنگ درێژەى هەیە، چوونە نێو ساڵی نوێ چاوەڕوانى هەندێک
روداوى گەورەتر دەکرێت کە بەشێکى زۆری پەیوەندیی بە دەسەڵاتە نوێیەکەى ئەمریکاوە دەبێت
کە بڕیارە لە 20ـى مانگی داهاتوەوە دەستپێبکات و کەسیش نازانێت یەکەم بڕیاری ترەمپ
چى دەبێت.