سەدر هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەم کەسانە لە ئێمە نین
01:47 - 30/10/2024
زەمەن - عێراق
موقتەدا سەدر دەڵێت: هەر عێراقییەک چەک دژى عێراقییەکان
هەڵبگرێت لە ئێمە بێبەرییە و لە ریزەکانمان
دەریدەکەین.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ماڵى ئیمامى
جومعەى نەجەف بە چەکی ئاڕ پی جی بە ئامانجگیرا، سەدر سەردانى شوێنەکەی کرد و رایگەیاند؛
هەر عێراقییەک چەک دژى عێراقییەکان هەڵبگرێت لە ئێمە بێبەرییە و لە ریزەکانمان دەریدەکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەمو ئەو عێراقییانەى چەک دژى عێراقییەکان
بەکاردەهێنن، ئەوا فیشەکەکەى دەنێن بە سنگى ئەوەوە، ئەویش تا رۆژى قیامەت لێیان بێبەرییە
و لە بنەماڵەى سەدر و بزوتنەوەى نەتەوەیی شیعە دەردەکرێت.
دەشڵێت: هەرکەس ئێمە و عێراقى خۆش دەوێت ناسنامەى ئەو کەسانەمان
بداتێ کە چەک بەکاردەهێنن ئەگەر نا بە یەکێک لە هاوکارەکانیان دادەنرێن و دەبنە
دوژمنى ئێمەش و عێراقیش.