پەیامنێری بی بی سی لە تورکیا دەرکرا
01:00 - 28/03/2025
پەیامنێرێکی كهناڵی جیهانی (بی بی سی) لە وڵاتی تورکیا بەهۆی رووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکان دژی ئەردۆغان دەرکرا.
رۆژنامهی گاردیهنی بهریتانی له ژمارهی ئهمڕۆیدا ههینی 28ی 3ی 2025، بڵاویكردهوه "پەیامنێرەکە،
مارک لووێن، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە و تۆمەتبار کراوە بەوەی
کە “هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی” لە تورکیا دروستدەکات".
رووداوەکە
لەلایەن بی بی سیەوە ناڕەزایی و رەخنەی لێکەوتۆتەوە و بە “جێگەی نیگەرانی زۆر” وەسف
کراوە.
مارک
لووێن لە تورکیا بووە بۆ ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە کە بەهۆی دەستگیرکردنی
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامۆغڵو، هەڵگیرسایەوە.
تا ئێستا زیاتر
لە 1850 کەس لەم ناڕەزایەتییانەدا دەستگیر کراون.