تایمز: ترەمپ چاوی بڕیوەتە سەرچاوە و کانزاکانی ئۆکراین
01:09 - 28/03/2025
زهمهن - جیهانی
ترامپ داوای 100 ملیار دۆلار لە ئۆکراین دەکات و دەیەوێت دەست بەسەر نەوت و کانزاکانی ئۆکراین بگرێت.
ئەم داوایە بەشێکە لە رێککەوتنێکی ئابووری کە هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بۆ کیێڤ دابین ناکات.
ئەم هەنگاوە گورزێکی دیکەیە لە هەوڵەکانی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ پاراستنی ئاشتییەکی “دادپەروەرانە” بۆ ئۆکراین.
بەرپرسێکی ئۆکرانی پێشنیارە نوێیەکەی ئەمریکای بە “نا دادپەروەرانە” و تەنانەت بە “دزی” وەسف کردووە بەڵام لە بەرامبەردا کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی “گەشەپێدان” بۆ ئۆکراین.