838 کوردستان

ئەم وەزارەتەش ناوی فەرمانبەرەکانی بڵاوکردەوە کە زەوی وەردەگرن

04:23 - 06/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە، کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی فەرمانبەرەکانی هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، راپەڕین و زاخۆ)ی بڵاوکردەوە کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

هەروەها ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێدەدرێت بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە:
سلێمانی: ٨٥٣ فەرمانبەر
هەولێر: ٣٨٧ فەرمانبەر
دهۆک: ٢٩٢ فەرمانبەر
ئیدارەی راپەڕین: ١٥٥ فەرمانبەر
ئیدارەی گەرمیان: ٧٣ فەرمانبەر
هەڵەبجە: ٥٠ فەرمانبەر
ئیدارەی سۆران: ٤٥ فەرمانبەر
ئیدارەی زاخۆ: ١٦ فەرمانبەر

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ناوەکان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن