335 کوردستان

لەبارەی دووڕۆژ پشووی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات

04:36 - 07/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەپێی ڕۆژ ژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، لەم مانگەدا دوو ڕۆژ پسووی فەرمییە، وەزارەتی پەروەردەش لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم، لە دوو هەفتەدا دوو ڕۆژ پشووی فەرمیین، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی نیسان، بە بۆنەی رۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشووە، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسان، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان) پشووی فەرمی دەبێت.

لای خۆیەوە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: “ئەو تاقیکردنەوانەی لەم دوو ڕۆژەی پشوودان، ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوەکان دەکەونە ڕۆژی دوای پشوو، پشووەکە نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیکردنەوەیەک”.

ئاماژەی بەوەشداوە، جەختی کردەوە، وەزارەتی پەروەردە پابەندی ئەو پشووە فەرمییانە دەبێت کە لە ڕۆژژمێری حکوومەتدا هەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن