بەپەلە.. نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ دیاریکرا
02:02 - 07/04/2025
زەمەن _ سلێمانی
نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی سێ دیاریکرا و نرخی هەر ئەمپێڕێک بۆ مانگی سێ لەنێوان نێوان (٨٢٥٠بۆ ٩٢٥٠) هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەئامادەبونی قایمقامی سلێمانی و لێپرسروای ئاسایشی ئابوری و جێگری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و سەرۆک و جێگری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی کۆبونەوە سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی (٣) و دانانی بەرنامە بۆ ئیش پێکردنی مۆلیدە بۆ مانگی (٤).
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا نرخی هەر ئەمپێڕێک کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی سێ لە نێوان (٨٢٥٠بۆ ٩٢٥٠) هەشت هەزار و دوسەد و پەنجا بۆ نۆ هەزار و دوسەدو پەنجا هەزار ئەبێت
بەرنامەی ئیش پێکردنی مۆلیدەش بۆ مانگی (٤) لە سەعات (١٢) نیوەڕۆ بۆ سەعات (١) شەو بەیانیانیش (٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠)