کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە هەرێم زەویان پێدەدرێت
04:10 - 07/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کردووە، بە مەبەستی پێدانی زەوی بە هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، بە نوسراوی ژمارە (1188) لە ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، کە كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە مەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.
هاوکات، لە خشتەكەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاری كراون كە هەزار و 628 فەرمانبەرن.