لەبارەى ناشتنى مردوو لە گۆڕستانێکى سلێمانى روونکردنەوە دەدرێت
08:38 - 06/04/2025
زەمەن - کوردستانى
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راشیگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە لە نزیک پرۆژەی نیشتەجێیی (شاری مامۆستایان) بێبەرامبەرە بە (شەوو ڕۆژ) کراوەیە.
هەروەها راشیگەیاندووە، جگە لەوەى ناشتنى مردوو بێبەرامبەرە، هەڵکەندنى گۆڕیش لە گۆڕستانەکە بێبەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت.