تاوەباران و هەورەبروسکەی مەترسیدار بەرێوەیە
01:32 - 07/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سبەی لەچەند ناوچەیەکی هەرێم تاوەباران و بروسکە دەبێت و کەشناسیش هۆسداری دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە هەندێک لەناوچەکانی بادینیان و سنووری قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە، پاشان بۆ کاتەکانی باران بارین بەشێوەی پچرپچر هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی دەگریتەوە.
هاوکات، کەشناسی هۆشداریشیداوە لەوەی بروسکەکانی سبەینێ لە دەشتیایی و ناوچە بەرزەکان هەروەها لە لوتکەی شاخ و گردەکان مەترسیدار دەبێت.