780 کوردستان

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات

01:52 - 07/04/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگادریی کوردسانی دەرەوەی ولات دەکاتەوە، بۆ نوێکردنەوە یان دەرکردنی پاسپۆرت کار تەنها بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاگاداری بۆ کوردانی تاراوگە بڵاوکردەوە و دەلێت: “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، بە هیچ جۆرێک کار بە (صورة قید)ی ئەلیکترۆنی ناکرێت”.

باسی لەوەشکردووە، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی گە ڕاندەوە کە کارکردنی بە (صورة قید)ى ئەلیكترۆنی ڕاگرتووە.

هاوکات، پاسپۆرتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، جارێکی دیكە ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستیشە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەربگرن، چونكە تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێ دەچێت.”

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن