لە قەڵادزێ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا سەدان ئافرەتى فریوداوە
09:21 - 06/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، لە قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە سەدان ئافرەتى فریوداوە.
پۆلیسى راپەڕین راشیگەیاندووە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) کەسێکیان دەستگیرکرد کە لە ڕێگەی پەیجەکانەوە ڕیکلامی بۆخۆی کردووە گوایه ئافرەت دادەمەزرێنێ وەک سکرتێری پزیشک و یاریدەدەری دەرمانساز بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایەکی لە تەندروستیدا هەبێ یاخود ڕاسپێردرابێت، لە ڕیکلامەکاندا ژمارە مۆبایلی خۆی داناوەو دواتر لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەدان ئافرەتی فریوو داوە و داوای وێنە و زانیاری کەسی لێکردوون.
پۆلیسى راپەڕین راشیگەیاندووە، دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی لە ساڵی 2019 تا ئێستا خەریکی ئەو کارەیە و وێنەی کەسانی تری بۆ ئافرەتان ناردووەو پێی وتوون ئەوە خۆیەتی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەشی ئاشکرابوو سەدان وێنەی ئافرەتانی تێدایە، تۆمەتبار تۆڕەکانی سناپ و ڤایبەر و واتسئاپی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا بەکارهێناوە و جگە لەوێنە و زانیاری کەسی داوای پارەشی لێکردوون.
هەروەها دەڵێت، تۆمەتبارەکە لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکراوە کە دانیشتووی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینە.