84 کوردستان

سودانی چی داوایەکی لە بارزانی کردووە؟

04:57 - 12/04/2025

زەمەن:-

 

 سودانی داوای لە بارزانی کردووە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت و جەختی لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەریم بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگەکان کردوەتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن تیمی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و دواتر نوسینگەی سودانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا، محەمەد شیاع سودانی، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر پشتیوانی بۆ دانوستانی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوەو جەختی کردوەتەوە لە پەلەکردن لە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و مەسعود بارزانی، باس لە ڕێگاکان بۆ پتەوکردنی تواناکانی عێراق و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێم کراوە بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە دەرەکی و ناوخۆییەکان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن