360 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى مووچەى مانگى چوار گەیشت

09:25 - 12/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، سیستمى پەیرۆڵ کاراکراوە بۆ ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى چوار و تا کۆتایى هەفتە لیستى مووچەى مانکى چوار رادەستى بەغدا دەکەین.

 

سەرچاوەکە گوتیشى، پێشبینى دەکەن تا کۆتایى ئەم هەفتەیە ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى چوار کۆتایى پێبێت و رادەستى بەغداد بکرێت.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى راگەیاند، کارەکانى تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى سێ نزیکە لە تەواوبوون، لەگەڵ لیستى مووچەدا رەوانەى بەغدادى دەکەن، گوتیشى، پێشبینى دەکەن پێش کۆتایى ئەم مانگە تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق ئیمزا لەسەر تەمویلى مووچە بدات و مووچەى مانگى چوار بنێرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن