ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى مەزڵوم عەبدى و شاندى دیمەشق
07:38 - 12/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ شەممە 12ى نیسان، مەزڵوم عەبدىفەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێکی حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتیی حوسێن سەلامە، کۆبوونەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە، گفتوگۆیان لەبارەى ئەو خاڵانە کردووە کە لە رێککەوتنەکەى 10ى ئادارى ئەمساڵ لەنێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرعدا کرا.
هەروەها جەختکراوەتەو کە پێویستە کەمکردنەوەی گرژی و راگرتنی شەڕ لە سووریا بەردەوامبێت، لەوانەش دوورخستنەوەی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەى پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانەى کە بە زۆرەملێ لە هەموو ناوچەکانی سوریا ئاوارە کراون.
لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە، ناوی ئەندامانی ئەو لیژنەیە ئاشکرا کرا کە نوێنەرایەتیی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن لە دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە کارەکانی دەکات، ئەندامەکان پێکهاتوون لە فەوزە یوسف، عەبد حامید مەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحاریب بەرسۆم، سوزدار حاجی. گوتەبێژەکانی لیژنەکەش مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان دەبن.