مین بە سێ کەسدا تەقییەوە و یەکێکیان گیانى لەدەستدا
06:55 - 12/04/2025
زەمەن - کوردستانى
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، لە کوێستانەکانی برادۆست لە سنوری قەزای سیدەکان گولـلەتۆپێک بە سێ کەسدا تەقییەوە، کە بۆ گژوگیای بەهاره روویان لەو ناوچانه کردبوو، بەهۆیەوە هەرسێکیان بریندار بوون، کەمێک لەمەوبەر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی لە رێگادا بەرەو نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەست دا.
له ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوودا ئه‌مه سێیه‌م رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه به‌و هاووڵاتیانه‌ى كه ده‌چنه كوێستانه‌كانى برادۆست بۆ هێنانى گژوگیاى به‌هاره و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش بریندار بوون.