113 کوردستان

ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشینى نوێ مووچە وەردەگرن چوار مووچەیان پێدەدرێت

08:51 - 12/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

دواى ئەوەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى هەرێم بڕیاریدا کە مامەڵەى خانەنشینى لە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەنجام بدرێت و نەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەت، مامەڵەکان خێراتر ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا شەش هەزار خانەنشین مامەڵەکانیان تەواوبووە، ئەم مانگە لەگەڵ دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار مووچەیان پێدەدرێت.

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، ئەو شەش هەزار خانەنشینە نوێیەى مامەڵەکانیان تەواوبووە،


سەرچاوەکە راشیگەیاند، ئەو خانەنشینە نوێیانە جگە لە مووچەى مانگى چوار، مووچەى سێ مانگى رابردووشیان پێدەدرێت، واتە چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن