69 کوردستان

بەپەلە.. ئەمریکا داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات

03:33 - 12/04/2025

زەمەن:-

 

 وەزیری دەروەی ئەمریکا داوا دەکات هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهانی توركی دەستپێبکاتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتویەتی هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بە هێزە لە بواری بازرگانی و بەرەوپێشچوونی سەقامگیری ناوچەكە و بەهێزكردنی دیموكراسی.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشیكردووە لە زووترین كاتدا بۆری نەوتی كەركوك-بەندەری جەیهانی توركی بكرێتەوە و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە بۆ پاراستنی وەبەرهێنانی ئەمریكا لە رابردوودا و لەگەڵ راكێشانی وەبەرهێنەران لە داهاتوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن