مەسرور بارزانى: داوا دەکەین بودجەیەکى تایبەت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە تەرخان بکرێت
08:52 - 14/04/2025
زەمەن - کوردستانى
مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەوە، پیرۆزبایى لە خەڵکى پارێزگاکە دەکات و دەڵێت، داوا لە بەغدا دەکەین بودجەیەکى تایبەت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە تەرخان بکرێت.
مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا نووسیویەتى، بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و ستەملێکراوی هەڵەبجەی شەهید دەکەم. ئەم بڕیارە کەمترین پادداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی هەڵەبجەیە
دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت و بودجەی تایبەت بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان بکرێت.