براوه‌كانی خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ له كوردستاندا
12/14/2023 2:10:00 PM
ئەحمەد هەورامی
ساڵانه
خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌به‌خشێنه ده‌سته به‌ربژێرێك له كه‌سایه‌تی و ده‌زگا
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ،كه له وڵاته‌كه‌یاندا بوێرانه له‌بارو دۆخێكی سه‌ختدا
خه‌باتیان كردوه له پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و به‌رگریان له ئازادی ڕاده‌ربڕین
و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا كردوه و دژی سته‌مكاری ده‌وه‌ستنه‌وه ،له‌و
خه‌ڵاته نێو ده‌وڵه‌تیانه كه به‌خشراوه‌ته خانمه تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێرانی
كوردستان پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین له‌وانه :-
1. نێرگز موحه‌مه‌دی له دایك بووی زنجانی ئێران
بۆ زیاتر له دوو ده‌یه‌یه چالاكوانی مافی مرۆڤه و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی
/ 2009 دا له‌و ووڵاته ،دوو جار زیندانی كراوه جاری سێیه‌م كه له ساڵی /2021
بوو خرایه زیندانی ئیڤین و تاكو ئێستا له زیندانه ،نێرگز موحه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی
نۆبڵه بۆ ئاشتی .
نێرگز له نامه‌یه‌كدا كه له زیندان دزه‌ی پێكردوه ((
پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر)) ته‌له‌فزیۆنی سویدی نامه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه ،ده‌ڵێت
له پێناو مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌وڵوتێكۆشانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت ،ئه‌گه‌ر چی
ئه‌وه ده‌بێته هۆی مردنی و كۆتای هاتنی ژیانی .
نێرگز دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر مه‌رگی
كچه كورده گه‌نجه‌كه ژینا ئه‌مینی بوه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه . نێرگز موحه‌مه‌دی
پێشتریش خه‌ڵاتی بۆ چالاكیه‌كان له پێناو مافه‌كانی مرۆڤ وه‌رگرتوه ،له‌وانه خه‌ڵاتی
ساخارۆڤ له ساڵی /2018 و مه‌دالیای ئازایه‌تی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له‌ساڵی/2022
ئه‌مساڵیش براوه‌ی هه‌ردوو خه‌ڵاتی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری (پێنی) ئه‌مه‌ریكا و خه‌ڵاتی
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو.
كیانا ڕه‌حمانی كچی نێرگزی موحه‌مه‌دی ده‌ڵێ (( ده‌بێت
له دروشمی (ژن .ژیان. ئازادی ) تێبگه‌ین
. تاوه‌كو له قوربانی دایكم و ژنانی دیكه له پێناو ئازادی دیموكراتی تێبگه‌ن))
سه‌باره‌ت به بینینه‌وه‌ی دایكم ڕه‌شبینم چونكه ده‌زانم پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ به
دایكم وا له ڕژێمی ئێران ده‌كات گوشاری سه‌ری زیاتر بكات و ئازادییه‌كانی سه‌ری
سنوردارتر بكات .
كچ و كوڕ و هاوژین و برای نێرگز موحه‌مه‌دی له ئۆسلۆ پایته‌ختی
نه‌رویج له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆسلۆوه (( خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی)) ده‌به‌خشێته نێرگز
موحه‌مه‌دی كه له زیندانی ئیڤینی تارانه وه‌رده‌گرن. لیژنه‌ی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كه
له په‌یامێكدا ده‌ڵێت(( په‌یامی پێدانی خه‌ڵاته‌كه به نێرگزموحه‌مه‌دی بۆ حكومه‌تی
ئێران ئه‌وه‌یه . گوێ له خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته بگرێت ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه
داوه هیوادارین نێرگز موحه‌مه‌دی به زوویی ئازاد بكرێت .
ته‌قی ڕه‌حمانی هاوسه‌ری نێرگز ده‌ڵێت خه‌ڵاته‌كه ده‌نگێكی
دلێر و به‌رزتری پێده‌به‌خشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارودۆخی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی
قورس و دژوارتریش بێت ،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت (( ئه‌وه خه‌ڵاتێكی سیاسیه .. هه‌ر بۆیه
فشاری زیاتر ده‌خرێته سه‌ر نێرگز . به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ،پانتایه‌كی دیكه بۆ
گه‌یاندن و بیستنی ده‌نگی خه‌ڵك دێنێته ئاراوه)) خه‌ڵاته‌كه له (10 كانوونی یه‌كه‌م
) ده‌به‌خشرێت . ئه‌و به‌رواره ساڵیادی كۆچی دوایی (( ئه‌لفرید نۆبڵی)) سویدییه
كه له ساڵی / ١٨٩٥ له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه
كردوه.
2. زارا موحه‌مه‌دی مامۆستای زمانی كوردی له
شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی كه‌لتوری كۆمه‌ڵایه‌تی
(( نۆژین)) به هۆی فێركردنی مناڵانی كورد له خوێندن به زمانی دایك (كوردی)
دادگایی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانی (٥) ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پاند ،مامۆستا
زارا ته‌نها زمانی فێرى زارۆكه‌كانی نه‌كردوه به‌ڵكو ئه‌و شوناس و كه‌لتوره‌ی تێدا
دروست كردوون كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئێران نایانه‌وێ دروست بێت .
ڕێكخراوی (( جه‌مال نه‌به‌ز)) له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا
خه‌ڵاتی جه‌مال نه‌به‌زی بۆ ساڵی /٢٠٢٣ پێشكه‌ش به مامۆستای زمانی كوردی زارا
موحه‌مه‌دی كرد ، پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌ش له پای ئه‌و كار و هه‌وڵانه‌ی زارا موحه‌مه‌دییه
بۆ پاراستن و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمانی كوردی ئه‌نجامی داوه .
زارا موحه‌مه‌دی له ساڵی /٢٠٢٢ وه‌ك یه‌كێك له (١٠٠)
ژنی دیار و كاریگه‌ری جیهانی له لایه‌ن (BBC)
یه‌وه ده‌ستنیشان كراوه .
3. ژینا ئه‌مینی كچه ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ خه‌ڵكی
شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌سه‌ردان چوونه تاران ،ڕۆژی
(13/٩/2022) له وێستگه‌ی حه‌قانی میترۆی تاران له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌شتی ئیڕشاد
(ئاسایش ئه‌خلاقی) تارانه‌وه به تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به باڵاپۆشی ده‌ست به‌سه‌ر
كرا ،دواتر بۆ گرتوخانه‌ی پۆلیس له شه‌قامی وه‌زیران له تاران گوازرایه‌وه ،له
كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه پۆلیس ئه‌شكه‌نجه‌ی ژینایان داوه و دۆخی ته‌ندروستی
تێك چووه وبه هۆیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (كه‌سرا) له تاران له ڕۆژی
( ١٦ ی ئه‌یلوول) له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه و ڕۆژی ( ١٧ ی ئه‌یلوول)
له سه‌قز به خاك سپێرا.
بۆ ئیدانه‌ی مه‌رگی ژینا ئه‌مینی له ڕۆژی (19/٩/2022)
له (٢٤) شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا مانگرتن سازدرا‌و له (١٤) شاردا خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی تێدا بووه به‌رامبه‌ر كوژرانی ژینا ئه‌مینی به هێرشی ته‌قه‌ی هێزه
ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون و كۆمه‌ڵێكیش له‌لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێنران.
كاردانه‌وه له باره‌ی كوشتنی ژینا ئه‌مینی په‌ره‌ی سه‌ند
و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گیان له ده‌ست
دانی ژینا ئه‌مینی به پێشێل كردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی ژنان داده‌نرێ ،
دواى گیان له ده‌ست دانى ژینا خۆپیشاندانى به‌رفراوان له ئێران به‌رپا بوو .
خه‌ڵاتی ساخارۆڤی ساڵی /٢٠٢٣ ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ
ئازادی و بیركردنه‌وه به‌خشرایه ژینا ئه‌مینی و بزوتنه‌وه‌ی ( ژن. ژیان . ئازادی)
كه گرینگ‌ترین خه‌ڵاته له بواری مافی مرۆڤ له یه‌كێتی ئه‌وروپادا .
خه‌ڵاتی مافی مرۆڤ ساخارۆڤ ساڵانه له لایه‌ن یه‌كێتی
ئه‌وروپاوه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌س و گروپانه دژی سته‌مكاری ده‌وه‌ستنه‌وه و
به‌رگری له ئازادی ده‌ربڕین و بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن .
ژینا له لایه‌ن
سێ گروپى په‌رله‌مانى ئه‌وروپییه‌وه به‌ربژێركراوه‌ده‌بێته چواره‌م كچى كورد له دواى له‌یلا زانا و دوكچه
ئێزیدییه‌كه ( نادیه موراد و له‌نیا به‌شار ) ڕزگار بووى ده‌ستى داعش له ساڵى /
2016 خه‌ڵاته‌كه‌یان برده‌وه .ئاژانسی
فرانی پرێس ڕایگه‌یاند كه بڕیار بوو دایك و باوك و برای ژینا ئه‌مینی بچنه فه‌ڕه‌نسا
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخاڕۆڤ
كه پێشكه‌ش به ژینا ئه‌مینی و بزوتنه‌وه‌ی (ژن. ژیان. ئازادی) كراوه له‌لایه‌ن
په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپاوه به فه‌ڕمی بانگێشت كرابوون بڕیار بوو له شاری ستراسبۆركی
فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵاتی ساخاڕۆڤ وه‌ربگرن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كانی ئیران ڕێگه‌یان نه‌دا
له فرۆكه‌خانه‌ی ( ئیمام خومه‌ینی له تاران ڕێگه نه‌درا خێزانه‌كه‌ی ژینا ئه‌مینی
گه‌شتی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن - ته‌نیا له كۆتاییدا ڕێگه‌یاندا به ( ساڵح نكبه‌خت) پارێزه‌ری
خێزانی ژینا ئه‌مینی یاندا له بری خێزانی ژینا ئه‌مینی له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ساخاڕۆڤ دا له فه‌ره‌نسا به‌شدار بێت.
ڕۆبێرتا میتسۆلا
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا وتارێكى دا له ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاته‌كه‌دا، ناڕه‌زایى
خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕێگرى گه‌شتى بنه‌ماڵه‌ى
ژینا ئه‌مینى ،بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه
كردوه ، ڕایگه‌یاند وتى ( ئه‌مه شتێكه كه خه‌ڵكى ئێران ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه
) .
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا
(ساڵح نكبه‌خت ) پارێزه‌رى بنه‌ماڵه‌ى ژینا
ئه‌مینى وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌گه‌ڵ دوو ژنى دیكه نوێنه‌رانى (
بزوتنه‌وه‌ى ژن ، ژیان ، ئازادى ) خه‌ڵاتى ساخارۆفیان وه‌رگرت.
مۆژگان ئیفتیخارى
دایكى ژینا له وتارێكدا كه‌له‌لایه‌ن ( ساڵح نكبه‌خت ) خوێنرایه‌وه وتى: ناوى كچه‌كه‌م بوه‌ته ڕه‌مزى ئازادى و خه‌ونى
ئازادى له كوردستان ، به هه‌مووى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهاندا بڵاو بۆته‌وه
.
4. ده‌بینین خۆپیشانده‌ران له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
و خانه‌نشینان و خوێندكاران و رۆژنامه‌نووس و توێژه‌كانى تر له شار و شارۆچكه‌كانى
هه‌رێمى كوردستان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له پێناو مافه‌كانیان و دامه‌زراندن
و هه‌رێمكى مووچه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانیان و ئازادكردنى چالاكوان و
رۆژنامه‌نووس به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى و هێمنانه، به‌ڵام وه‌ڵامى ده‌سه‌ڵات بۆ
داخوازى خۆپیشانده‌ران په‌ڵامارى هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان بوو بۆ سه‌رمامۆستایان و
خوێندكاران و رۆژنامه‌نووس و هاوڵاتیان و لێدانى مامۆستا به شه‌ق و شه‌ق هه‌ڵدان
له ده‌م خوێندكار‌و بردنى موبایل و ئامێرى ڕاگه‌یاندن و ده‌سگیركردنى ژماره‌یه‌كیان،
له‌وانه په‌لامار دراو هه‌ره‌شه‌ى لێكرا نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (نیاز عه‌بدوڵڵا)
بوو كه داواى مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربڕین و كۆتایى هێنان به‌سته‌م و ئازادكردنى
چالاكوان و زیندانى سیاسى ده‌كرد، به ڕاده‌یه‌ك هه‌ره‌شه‌ى لێكرا كوردستان به‌جێ
بهێڵى.
ئه‌و ژنه ڕۆژنامه‌نووسه‌ى
له هه‌ولێر دروشنى شكاندنى بته‌كانى به‌رزكرده‌وه له نیویورك خه‌ڵات كرا.
خانمه نووسه‌رو
رۆژنامه نووس كورد" نیاز عه‌بدوڵڵا) خه‌ڵاتى نیو ده‌وڵه‌تى ئازادى ڕۆژنامه‌وانى
پێى به‌خشرا.
ڕۆژى (
6/11/2023) له‌شارى نیوریورك له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان (CPJ) خه‌ڵاتى ئازادى ڕۆژنامه‌وانى وه‌رگرت له
پاڵ به‌رگرى له ئازادى ڕاده‌ربرین و مافه‌ماكانى مرۆڤ و سه‌روه‌رى یاسا:
نیاز عه‌بدوڵڵا
نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس بڵاوى كرده‌وه، خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌ش به چوار سیمبولى
ئازادیخوازى كوردستان ده‌كه‌م ، كه بریتین له (زیندانیانى بادینان ، ژینا ئه‌مینى
، سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ، مه‌زڵوم عه‌بدى)
5. وڵاتانى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هه‌موو ساڵێك
له ڕۆژى جیهانى مافى مرڤدا خه‌ڵاتى (فه‌ره‌نسى و ئه‌ڵمانیا هه‌موو ساڵێك له ڕۆژى
جیهانى مافى مرۆڤدا خه‌ڵاتى (فه‌ره‌نسى ئه‌ڵمانى بۆ مافى مرۆڤـ و سه‌ره‌وه‌ى یاسا)
ده‌به‌خشنه ئه‌و كه‌سایه‌تى و ده‌زگایانه كه له وڵاته‌كه‌ى خۆیاندا بوێرانه
خه‌باتیان بۆ پاراستنى كه‌رامه‌تى مرۆڤ و به‌رگرى كردن له مافه‌كانى و سه‌ره‌وه‌ى
یاساى كردوه:
ساڵانه ئه‌م
خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تیه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌س و ده‌زگایانه كه خه‌بات بۆ
مافى ژنان و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و پاراستنى مافى مرۆڤــ له بواره جیاكاندا ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاتى فه‌ره‌نسى
ئه‌ڵمانى بۆ مافى مرۆڤــ، له ساڵى 2022 دا به‌خرایه ژینا ئه‌مینى و بزوتنه‌وه‌ى
(ژن ، ژیان ، ئازادى) له ئێران.
له ساڵى
(2021) یشدا به خشرایه به‌نێرگز موحه‌مه‌دى كه دواتر خه‌ڵاتى نۆبڵى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ ئاشتى پێبه‌خشرا.
له ساڵ وه‌ختى
دامه‌زراندییه ئه‌مه دوومین جاره ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێته دوو كه‌سایه‌تى
له كوردستانى باشوور، چالاكوانى ناسراوى یه‌زیدى (د. نعم حه‌سه‌ن) له ساڵى
(2020) دا و ئه‌مساڵیش (د.جومان هه‌ردى) براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ن.
د. جومان هه‌ردى
نووسه‌رو پسپۆر له بوارى مافى ژنان ، لێكوڵینه‌وه‌ى پۆست دكتۆراكه‌ى له‌سه‌ر
ژنانى ده‌ربازبووى ئه‌نفال بوو.
د.چۆمان هه‌ردى
براوه‌ى چه‌ندین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى و چالاكوانى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه، كه به‌ناوبانگترینیان
خه‌ڵاتى وه‌رگێرانى ده‌زگاى (PEM) ى ئینگلیزى
و خه‌ڵاتى یه‌كسانى كه له‌لایه‌ن (34) ڕێكخراو له هه‌رێمى كوردستان پێبه‌خشرا.