كاریگه‌ری گۆرانكاریه‌كان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئێران
11/20/2022 11:13:00 AM
ئەحمەد هەورامی
له‌دواى شۆڕشی/ 1979 كوردستان سیاسه‌تى ئه‌منى به‌هێز و ملیتاریزمه‌كردنى به‌خۆیه‌وه بینوه، بۆیه كاردانه‌وه‌ى توند و تیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى كورد به‌ڕێكه‌وت نییه. كوردستان و بلوجستان گۆڕه‌پانى خوێناوی‌ترین پێكدادان بوون له‌كاتى ناره‌زاییه‌تیه‌كانى ئه‌م دوای یه.
خۆپیشاندانه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتى ئێران به دوورودرێژترین ماوه‌ى ناره‌زایه‌تى دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌ژمارده‌كرێت. له (43) ساڵى رابردودا. بۆیه ده‌وترێت ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه زیاتر له هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتى تارانى له‌رزۆك كردوه.
به‌بڕواى كۆمه‌ڵناسانى ئێران ناره‌زایه‌تیه‌كانى مه‌رگى ژینا ئه‌مینی له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوون، به‌ڵام به‌هۆی مامه‌ڵه‌ى خراپی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانى توتندوتیژی شێواز و داواكاری خۆپیشانده‌رانى گۆڕی بۆ داواكاری سیاسی و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
كۆماری ئیسلامى ئێران له‌ناوخۆدا به‌زه‌بر وزه‌نگ و كوشتاری خۆپیشانده‌ران و له‌ده‌ره‌وه به ئاراسته‌كردنى درۆن بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى حیزبه سیاسیه‌كانى كوردستان و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان په‌له‌قاژه‌ی مان و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاته توتالیتاریه‌كه‌ى ده‌دات؟، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیراده‌ى گه‌لى ئێران سه‌لماندنى كه هه‌رگیز ناتوانێ ئیراده‌ى ڕزگاریخوازانى میلله‌تى ئێران به‌چۆكدا بدات.
به‌دڵنیایه‌وه خه‌ڵكى كوردستان و ناوچه‌كانى تری ئێران وه‌ڵامى دڕنده‌یی و كوشتن به خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنن كه ئیراده‌ى ئه‌وان له زه‌بر و زه‌نگى دیكتاتۆری به‌هێزتره..
سه‌ره‌راى هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانى به‌پرسانى ئێران له خه‌ڵك و سه‌ركوتكردنى به‌رده‌وامى هێزه ئه‌مینه‌كان، ده‌بینین رۆژ له دواى رۆژ بازنه‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئێران فراوانتیر ده‌بێت و توێژ‌و چینه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا زیاتر به‌شداری له‌ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن. له‌دواى مه‌رگى ژینا ئه‌مینی كچه كوردی خه‌ڵكى سه‌قز له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو زۆربه‌ی شاره‌كانى گرته‌وه، مه‌رگى ژینا بووه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى هه‌ژاند.
ژیان و مه‌رگی لاوه خۆپیشانده‌ره‌كان
زۆر چیرۆكی سه‌رنج ڕاكێش له ژیان و مه‌رگى ئه‌و لاوانه‌ى كه ژیانیان له پێناو ناره‌زایه‌تیه‌كانى دژی ده‌سه‌ڵاتى كۆماری ئیسلامی له ده‌ستداو له‌وانه:-
كۆمار ده‌ئوفتاده كه له (30/10/2022) له ناره‌زایه‌تیه‌كانى شاری پیرانشار له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران كوژرا.
كۆمار لاوێكى ته‌مه‌ن (16) سالأ بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان له نزیك سێ مه‌تره‌وه ته‌قه‌یان لێكرد‌و دواى سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا. كۆمار ته‌نها (12) كاتژمێر پێش برینداربوونى له پۆستێكدا له ئینستاگرام به زمانى كوردی ده‌نووسێت، ئێمه خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ندێكمان له جه‌نگ دا ده‌كوژرێین و هه‌ندێكمان له به‌ندیخانه و هه‌ندێكمان له شه‌قام ده‌مرین و هه‌ندێكى ترمان له ده‌ریا نوقم ده‌بین، ته‌نانه‌ت كه‌ژ و چیا سه‌ربه‌رزه‌كانیش تۆڵه‌ى ته‌نیایان له ئێمه ده‌كه‌نه‌وه چونكه ئێمه كارمان مردنه. له‌هه‌رشتێك زیاتر ئازادیتان خۆش بووێت. پۆست وپه‌یامه‌كانى كۆمار ئاماژه‌یه‌كى روونن بۆ تێڕوانینى ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و لاوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان. ته‌نانه‌ت باوكى له‌كاتى به‌خاكسپاردنیدا ووتى: ئه‌گه‌ر چی جه‌رگ سوتان ئاسان نییه، به‌ڵام مایه‌ی شانازییه كه كۆمار له پێناو ئازادى و نیشتمان شه‌هید بوو.
یه‌كێكى تر له‌وانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا گیانى له‌ده‌ستدا كچێكى پارێزان و پاڵه‌وانى تایكواندۆ به‌ناوى مه‌هسا مه‌وگوێی بوو كه ته‌مه‌نى (19) سالأ بوو، ئه‌و كچه وه‌رزشكاره خاوه‌نى زیاتر له (100) میدالیا و خه‌ڵاتى وه‌رزشی بوو، به‌ڵام ڕۆژی (22/9/2022) ته‌نها شه‌ش ڕۆژ دواى مه‌رگى ژینا ئه‌مینی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى (فولاد شه‌هر) له پارێزگاى ئه‌سفه‌هان به‌چه‌كى تاپر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه كوژرا، باوكى مه‌هسا ڕاگه‌یاند كچه‌كه‌ی كه خاوه‌نى پشتێنى ڕه‌شی تایكواندۆ پاڵه‌وانێكى وه‌رزش بوو به‌م شێوه‌یه كوژرا، بۆیه نابێت له ئاستى گه‌نجان و كچاندا بێده‌نگ بین. ڕێوڕه‌سمی چله‌ى مه‌هسا و گوێی جه‌ماره‌ترین چله‌ى كوژراوانى ئێران بوو، دانیشتوانى شارى ئه‌سفه‌هان به‌شداریان تیاكرد له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی به‌ڵێندرا به‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى خوێنى ئه‌وكچه پاڵه‌وانه. دایكى ژینا ئه‌مینی له‌كاتى به‌خاك سپاردنى ژینا ووتى: ژینا گیان تۆ نه‌مردویت (ناوت ده‌بێته ره‌مز) یه‌كێكى تر له‌و كه‌سانه كه به پاڵه‌وانى خۆپیشانده‌ره‌كان ناوده‌هێنرێت غه‌زاله چلابی ته‌مه‌ن (33) سالأ، كه به كامیراى مۆبایله‌كه‌ی دوایین چركه‌ساتى ژیانى خۆی تا پێِ ته‌قه‌لێكردن و كوشتنى تۆماری كردوه، به‌پێی ئه‌و تۆماره ڤیدیۆیه‌ی غه‌زاله ته‌نها چه‌ند چركه‌ساتێك پێش مه‌رگى تۆماری كردوه داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات نه‌ترسن، چونكه ئه‌وان پێكه‌ون، ئه‌و له باڵاى كچێكى ئازا هانى خۆپیشانده‌رانى ده‌دات قوربانى بده‌ن له پێناو ئازادی‌دا، دواجار ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌كانى شارى (ئامۆل) له پارێزگاى مازنده‌ران له‌باكوری ئێران گیانى له‌ده‌ستدا، له‌سه‌ر وه‌سیه‌ت و ڕاسپارده‌یه‌ك كه پێشتر به كوسوكاری ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌ندامى جه‌سته‌ی ئه‌و كچه شاخه‌وان وه‌رزشكاره ببه‌خشرێته هه‌شت نه‌خۆش. به‌خشینى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ی غه‌زاله ژیانى زۆر كه‌سی گه‌ڕانده‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ناوى وه‌ك پاڵه‌وانێكى ئازادى و به‌خشنده‌ی بۆ ساڵانێكى زۆر به زیندوی بهێڵێته‌وه.
محمد حسێن زاده كه‌له ڕۆژى 16-11-2022 دا له خۆپیشاندانه‌كانى بۆكان كوژرا پێش گیان له‌ده‌ست دانى له ئینستاگرامى خۆى نوسیوه‌یه‌تى ( ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ دواین ڕۆژى ژیانم بێت ) ،
باوكى سالار مجاور كه كوڕه‌كه له هه‌مان ڕۆژدا له خۆپیشاندانه‌كانى بۆكاندا كوژرا وتى ( ئه‌و كوڕه‌م ته‌سلیم به كوردستان كردووه و پێشكه‌شه به خاكى كوردستان )
زانكۆكان پێشه‌نگى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانن
زانكۆكانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام بوون له به‌شداری له‌خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌وه‌ش واى كرد هێزه ئه‌منیه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر ژماره‌یه‌ك زانكۆ به‌تایبه‌تى له تاران و سنه‌و كه‌ره‌ج و ته‌بریزو چه‌ند زانكۆیه‌كى تر، به‌گشتى (140) زانكۆی گه‌وره‌ى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ناڕه‌زایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرۆسه‌ی خوێندن له زۆربه‌ی زانكۆكاندا هه‌ڵپه‌سێنراوه. زیاتر له (520) خوێندكار ده‌ستگیركراون، زیاتر له (300) مامۆستاى زانكۆ په‌یامێكى ناڕه‌زایه‌تیان گه‌یاندوه‌ته به‌رپرسان و داواى ئازادى خوێندكارانیان كردوه داواى سه‌ربه‌خۆی زانكۆكانیان كردوه له ده‌ستێوه‌ردانى هێزه ئه‌منیه‌كان له حه‌ره‌مى زانكۆدا.
هه‌روه‌ها جگه له‌رووى ناخۆییه‌وه له ئاستى ده‌ره‌وه له وڵاتانى جیهاندا تا دێت پشتگیری بۆ خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت، زیاتر له (150) شارى وڵاتان بۆ پشتگیری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، چه‌نده‌ها خۆپیشاندان كراوه به دروشمى (ژن، ژیان، ئازادی) داواى ئازادكردنى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌كه‌ن و هه‌زاره‌ها كه‌س بۆ پیشتیوانى خه‌ڵكى ڕاپه‌ڕیوی شاره‌كانى ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان داوای روخاندنى ڕ‌ژێمى كۆماری ئیسلامى ده‌كه‌ن و سزادانى ئه‌و به‌رپرسانه كه ده‌ستیان سووره به‌خوێنى خۆپیشانده‌ران.
هه‌ریه‌كه له (جاوید ره‌حمان) نیرده‌ی ئه‌نجومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به ئێران و (شیرین عبادى) براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبلأ بۆ ئاشتى چالاكوان پشتگیری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی گه‌لانى ئێران ده‌كه‌ن.
توام چومكى فه‌یله‌سوفی ناوداری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت/ كوژرانى مه‌هسا ئه‌مینی له‌ده‌ست به‌سه‌ری پۆلیسدا ((به كوشتن)) ناوزه‌دى كرد، ((وه‌ك یه‌كێك له تاوانه بێ ئه‌ژماره‌كانى)) كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی پێكرد، خه‌ڵكى ئێران له ده‌ییه‌كانى ڕابردوودا به‌هۆی سه‌ركوتی دڕندانه‌ى ناوخۆیی و توند‌و تیژی ده‌ره‌كیه‌وه ئازارییان چه‌شتوه، له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانى به‌تایبه‌تى هه‌بووه. ئه‌م پیرمه‌نده به ئاماژه‌دان به كوژرانى خۆپیشانده‌ران و بریندار كردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌زۆربه‌ی شاره‌كانى ئێران‌دا ناڕه‌زایه‌تى به‌رفراوانیان به‌خۆوه بینى كه تێیدا ژنان ڕۆڵێكى به‌رچاویان هه‌یه له به‌ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تیان له دژی یاساى حیجابی ئیجبارى. "خه‌ڵكى ئێران شاسانى ئه‌وه‌ن له سایه‌ی ئازادى و دادپه‌روه‌ریدا بژین."
له ڕاگه‌یندراوێكیشدا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ی (12) وڵات كه هه‌موویان ژنن بریتین له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى (فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، نیوزله‌ند، نه‌رویج، ئایسله‌ند، كوسوفۆ، لیبیا، لیخشتاین، نه‌مسا، ئه‌ندۆرا، و ئه‌لبانیا) سه‌ركۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌منیه‌كانى ئێران له‌گه‌لأ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، سه‌رۆك بایدن له خۆپیشاندانێكى واشنتۆن دژی ڕ‌ژێمى ئێران له‌خۆپیشاندانێكى واشنتۆن دژی ڕ‌ژێمى ئێران ووتى ئێمه گه‌لى ئێران رزگار ده‌كه‌ین.
سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانى سیاسی و سه‌ربازى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نساو كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی سه‌ركوتكردنى و كوشتنى خۆپیشانده‌رانى گه‌لانى ئێران. یوئێن داواى ئازادكردنى خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافى مرۆڤـ تا ئێستا (404) كه‌س كوژراون له‌وانه (58) مێرمندالأ ومنداڵ و (43) ژن و نزیكه‌ى (17000) هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون ته‌نیا له تاران (1000) كه‌س ده‌ستگیر كراون. لیژنه‌ى پارێزه‌رانى ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه ڕ‌ژێمى ئێران (62) ڕۆژ نامه‌نووس ده‌سته‌به‌سه‌ركردووه، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا ( 95) كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون ( 4470 ) كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
ڕۆڵى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی ئێران
ڕه‌نگه گرنگترین لایه‌نى ڕاپه‌ڕینى ئێستاى ئێران ئه‌و ڕۆڵه سه‌ره‌كییه بێت كه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان ده‌یگێڕن، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپیشانده‌رانى كه‌مینه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج، كوژراوه‌كان زۆرینه‌یان له بلوجستان و ناوچه‌ی خه‌زه‌ر له باكوری ڕۆژئاواى كوردستانن.
هێزه ئه‌منیه‌كان كۆمه‌لأ كوژیه‌كى ئاشكرایان له شاری زاهیدان له نزیك سنوری پاكستان ئه‌نجامدا كه زۆرینه‌ی بلوجی تیا نیشته‌جێن ڕژێم له (30/ ئه‌یلول)دا له‌كاتى ته‌واوبوونى نوێژی هێنیدا زیاتر له (80) دانیشتوانى زاهیدانیان كوشتوه، كه جلى نه‌رێتى بلوجیان له‌به‌ردابووه بۆئه‌وه‌ى نه‌ناسرێنه‌وه.
سه‌ركوتكردنى درندانه‌ی ڕژێم له زاهیدان و شوێنه‌كانی تر ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ى ڕژێم دژی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كانه. كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانى تر وه‌كو ئازه‌ر، كورد، عه‌ره‌ب، تورك، به‌لوج و ده‌یان پێكهاته‌ى زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانى ئێران پێكده‌هێنن. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌مینانه له پارێزگا سنووریه‌كان ده‌ژین له وڵاتانى دراوسێ وه‌ك عێراق و ئازبایجان و پاكستان و ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌گه‌لأ به‌رده‌وامبوونى چالاكیه‌كانى دژه ڕژێم كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌كان ڕۆڵێكى گرنگتر ده‌گێڕن. شه‌پۆلی ئێستاى نائارامى دژه ڕژێم ته‌نیا بلوجستان ناگرێته‌وه به‌ڵكو پارێزگاكانى گیلاید ومازنده‌ران و گولستان له خه‌زه‌ر ده‌گرێته‌وه.
كۆماری ئیسلامى ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هێزه كوردستانیه‌كان په‌لكێش بكات بۆ شه‌ڕێكى مه‌یدانى و واقعی و به‌وجۆره جیایان بكاته‌وه له خه‌باتى شوێنه‌كانى تری ئێران به‌و شێوه‌یه سه‌رنجى خه‌ڵكى به‌ره‌و كوردستان ڕابكێشێت له‌ژێر ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بزوتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری سه‌ركوت بكات، له هه‌مان كاتدا ڕژێم ئێستا له هه‌وڵى بانگه‌وازانى هه‌ستی ناسیونالستى فارسدایه بۆئه‌وه‌ى ئوپوزۆسێون دابه‌ش بكات.
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له ئێران ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاویان هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى چالاكیه‌كانى دژه ده‌سه‌ڵات چونكه زۆرێك له گرنگترین شوێنه ستراتیژیه‌كانى ئێران له‌و ناوچانه هه‌ڵكه‌وتوون كه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى تیا نیشته‌جێن.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه هاوده‌نگیه‌كى ئیلهام به‌خش و نوێى له‌نێوان هه‌موو ئێرانیه‌كاندا به پاشخانه فه‌رهه‌نگى، زمانى، ئایینى و ئایدۆلۆجیه جیاكاته‌وه دروست كردوه. ڕه‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌دواى مه‌رگى ژینا ئه‌مینى یه‌وه ده‌ستى پێكرد بتوانێت بۆ هه‌میشه دۆخى ئێران بگۆڕێت .
له ئه‌نجامى په‌ره‌سه‌ندنى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران كه‌به‌ره‌و شوڕ‌شێكى گه‌وره ده‌چێت، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه جه‌غماغه‌كه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه لێدراو هه‌موو پانتایى ئێرانى گرته‌وه ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
ئێران له‌سه‌رتاسه‌ری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه توشی كێشه‌ی گه‌وره بووه ناتوانێت تیایان ده‌ربازبێت له‌رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌تایبه‌تى خۆپیشاندانه‌كانى كۆماری ئێران له دارووخان نزیك ده‌كاته‌وه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت رینورم بكات چونكه تواناى به‌جێ هێنانى داخوازیه‌كانى خه‌ڵكى نییه، ده‌توانێ پاشه‌كشه بكات، به‌ڵام ناتوانێ سازش بكات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریه‌وه بكێشێته‌وه بۆ سه‌نگه‌رێكى تر، به‌ڵام ناتوانێت له بنه‌ماكانى و ئایدێولۆژی خۆی به‌ره‌سمی دابه سكستی ده‌سه‌ڵانه‌كه‌ى بێنێ، بۆیه سه‌ركوتكه‌ری و گرتن و كوشتنى خۆپیشانده‌رانى كردوه‌ته به‌رنامه‌ی داڕێژراوى خۆی. ئه‌وه‌یه ده‌بینین ئه‌مڕۆ به بیانوی پشتگیری حیزبه سیاسیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له خۆپیشانده‌ران و تۆمه‌تباركردنیان به هه‌وڵى دابه‌ش كردنى ئێران به هاوكاری وڵاتانى ده‌ره‌كى. ده‌ستى كرد به بوردومان كردنی بنكه‌و باره‌گاكانیان و به‌درۆن و فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه‌بووه‌هۆی شه‌هید و بریندار بوونى ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكى سڤیل.
له‌هه‌مان كاتدا ئێران سێ بژارده‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی حیزبه كوردیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له هه‌رێم نیشته‌جێن ده‌بێ ده‌ربكرێن یان له چه‌ك داماڵرَین یان ببرێنه كه‌مپه‌كان. هێرشی سوپای پاسداران له چوارچێوه‌ی ئوپراسیۆنی (ربیع/2) هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زه‌مینى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ لێدانى حیزبه سیاسیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
ئه‌گه‌ری گۆرانكاریه‌كى گه‌وره له ئێران‌دا
هه‌ست به گۆرانكاریه‌كى گه‌وره ده‌كرێت كه سه‌ره‌تایی كۆتایی ئه‌و كۆماره ئیسلامیه بێت كه سێبه‌ری به‌سه‌ر به‌غدا و بێروت و دیمه‌شق و سه‌نعا زاڵه. پێشهاته ده‌ره‌كیه‌كان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران كۆتایی هاتووه.
((تاران واشنتۆن به‌گوێره‌ی ئه‌و راستیه ده‌ستیان به ره‌فتاركردن له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كردوه)).
یه‌كه‌م/ راپۆرتی هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكاو سعودیه له‌باره‌ی ئاماده‌كاری ئێران بۆ هێرش دژی سعودیه‌و هه‌ولێر (هه‌رێمى كوردستان) كه هێرشى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا به‌بیانوی بوونى بنكه‌و باره‌گاى حیزبه سیاسیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له هه‌رێمدا و هه‌ڕه‌شه‌ی سوپای پاسداران بۆ هێرشی زه‌مینى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه.
دووه‌م/ لاى ئه‌مه‌ریكاو ناتۆ گومان له‌وه‌دا نه‌ما كه ئێران به‌ته‌واوى له‌به‌ره‌ی موسكۆیه‌و قه‌باره‌ی پابه‌ندى ئێران به پشتگیری سه‌ربازی روسیا گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتره له‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا، به‌ناردنى فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان (درۆن ) و موشه‌ك بۆ به‌شداری له‌شه‌ڕی ئۆكرانیادا.
سێیه‌م/ بۆیه‌كمجار ئیراده‌ى بایدن به ئاشكرا ده‌ڵێت ناگه‌ڕینه‌و ه‌بۆ دانوستانى ئۆتۆمی ئه‌مشه پشتگیری كۆماریه‌كان و ئیسرائیل و سه‌رانى ناتۆی له‌گه‌ڵدایه،هه‌تا دوو ئه‌ندامى كۆمارى له كۆنگرێسى ئه‌مریكا داوا له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئیداره‌ى بایدن ده‌كه‌ن كه وه‌ڵامى هێرشه موشه‌كییه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه .
بۆچوونى شاره‌زایان له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كى گه‌وره له ئێران:-
1- ئه‌گه‌ر نه‌رووخێ ناچار ریفۆرم بكات و لاواز ده‌ربكه‌وێت و سه‌رقاڵى دۆخی ناوخۆ بێت و نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانى ناوچه ((هه‌رچه‌نده ریفۆرم لاى ڕ‌ژێمى سه‌ركوتكه‌ر جێگه‌ى باوه‌ڕ نییه)).
2- ئه‌گه‌ر ریفۆرم نه‌كات، ناچار هه‌ولأ بدات شه‌ڕێكى ده‌ره‌كى هه‌ڵبگیرسێنێت و قه‌یرانه‌كان بگوێزێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
3- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات، ئه‌وه ناچاره ده‌یان هه‌زار ئێرانى بكوژێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى به‌سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى دۆخی ناوخۆی ئێرانن مه‌حاڵه دۆخی ئێران بگه‌ڕێته‌وه پێش دۆخی مه‌رگى ژینا ئه‌مینی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ترس بۆ دڵى چینى ناوه‌ند له ئێران، گرتن و سه‌ركوتكردن كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى نه‌هێنا، ته‌واو ترس شكاوه داواكاریه‌كان ته‌نها ئابووری و سیاسی نین، به‌ڵكو له‌باره‌ی خودى به‌هاكانى كۆماری ئیسلامین، كۆماری ئیسلامی له لێوارى مه‌رگدایه و ناگه‌ڕێته‌وه.
پێویسته سه‌ركردایه‌تى كوردیش زوو دره‌ك به‌م هاوكێشه نوێیه بكات كه خه‌ریكه دروست ده‌بێت و گۆرانكاری به‌ڕێویه له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاستدا.