كورد له‌نێوان به‌رداشى وڵاتانى داگیركه‌رى كوردستاندا
9/10/2023 12:59:00 PM
ئەحمەد هەورامی
گه‌لێك مێژووى لێڵ بێت
بێگومان ئاینده‌ى په‌نهانه
له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى جیهاندا له‌وانه ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جوڵه‌ى هێزه ناكۆكه‌كان له ئێستادا زۆر ئاڵۆز‌و مه‌ترسیدار دیاره. به پێى ئاماژه‌كان له ژێر پاساوى ڕێكخستنه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى ناوچه‌كه له‌پێناو هه‌ژموونى ده‌سه‌ڵات و سامان و نفوز و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان خه‌ریكه بۆ ده‌وره‌یه‌كى تر ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕو ململانه‌ى مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنى ئه‌مه‌یكا بۆ عێراق پرۆژه‌ى بونیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى بۆ عێراق ده‌ست نیشان كرد. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌هاكانى دیموكراس و لیبرالیزم و ئابوورى ئازاد.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانى بێته هۆى دامه‌زراندنى سستمێكى دیموكراسى كه عێراقیه‌كان كۆبكاته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌بووه هۆى دامه‌زراندنى سستمێكى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بى و تایڤه‌گه‌رى و پشك پشكێنه كه خولقاندنى ململانێى خوێناوى و ناكۆكى توندوتیژى لێكه‌وته‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ڕێگه خۆشكه‌ر بۆ په‌ره‌سه‌ندنى ڕۆڵى ئێران له عێراق وڵاتانى شیعه نشینى ناوچه‌كه و ده‌ركه‌وتنى وه‌كو هێزێكى كاریگه‌رى نه‌یارى ئه‌مه‌ریكا و ته‌شنه‌كردنى ململانێكان له‌ناوچه‌كه‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گه‌وره‌ترین نیگه‌رانى ئه‌مه‌ریكاش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جموجۆڵى میلشیاكانى نزیك له ئێرانه.
ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌و ململانێ سیاسیه‌ى ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌دى ده‌كرێت ، ئاماژه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران و شه‌رێكى ترسناك به‌شێوازێكى نوێ سه‌رهه‌ڵبدا، به سه‌رهه‌ڵدانیش كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ى سیاسى كورد‌و ئه‌و بارودۆخه‌ى كه هاتووه‌ته پێش بۆ پاراستنى قه‌واره‌كه.
هه‌ردوو وڵاتى توركیا و ئێران به‌وه ناسراون به پشتیوانى له بریكاره دژه به‌ره‌كان له‌و وڵاتانه‌ى كه ململانێى و شه‌ڕى ناوخۆیان تیایه نفوزى خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵى میهرى ئێرانى له‌ڕاپۆرتێكیدا بڵاوى كرده‌وه له‌ئێستادا له‌سه‌رسنورى عێراق و سوریا ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكاجێگیر كراون به مه‌به‌ستى بڕینى په‌یوه‌ندى وشكانى نێوان ئێران و سوریا و لوبنان و عێراق . هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌بنكه‌ى (عین ئه‌سه‌د) له پارێزگاى ئه‌نبار ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كى قورس مام ناوه‌ندى هێرشبه‌رى جێگیر كردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێران له عێراق و لوبنان و سوریا، به‌شێكى زۆرى ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌م بنكه‌یه جێگیر كراون هێزى شه‌ركه‌رن.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هێزى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌سنوره‌كانى عێراق و سوریا و بوونى هه‌وڵى ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆنترۆڵ كردنى نێوان سنوره‌كانى ئه‌م دوو وڵاته گرژى له دێره‌زورى سوریا سه‌ریان هه‌ڵداو به‌شێك له هێزه‌كانى ناوچه‌كه‌و چه‌كدارانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى دێره‌زور له هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانانیان یاخیبون.
واشنتۆن نیگه‌رانه له هه‌نگاوه‌كانى ئێران له‌م ماوه‌ى دواییدا، سه‌رچاوه‌ى ڕۆژئاوایى و كورده‌كان ده‌ڵێن، ملیشیا ئێرانیه‌كان دۆخه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه بۆ فراوان كردنى كاریگه‌رى خۆیان له‌ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وتى دێره‌زور، ئێران هه‌نگاوه‌كانى بۆ فراوان بوونى له ناوچه‌كانى نفوزى ئه‌مه‌ریكا و كورد خێراتر ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى بۆ خێڵه عه‌ره‌بیه‌كانى ناوچه‌كه هه‌یه دژى هێزى دیمو‌كراتى سوریا (هه‌سه‌ده).
هاوكات سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه توركیاش ڕۆڵى هه‌یه له‌و ناوچه‌یه به ئامانجى خۆشكردنى ئاگرى شه‌ڕ به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتنى چه‌كدارانى خێڵه‌كان.
مه‌زلوم كۆبانى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده ده‌ڵێت ، توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر (ته‌ل ته‌مرو مینبه‌ج) به مه‌به‌ستى تێكدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
له‌به‌ره‌ى باكورى سوریاش له‌ناوچه‌ى مینبه‌ج لایه‌نگرانى توركیا و چه‌كداره ئیسلامیه‌كان (به‌ره‌ى نوسره) هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ، به‌ڵام هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به‌ربه‌رچى ئه‌و هێرشه‌یان دایه‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى تورك له‌مینبه‌ج كوژران.
له‌هه‌مان كاتدا ڕ‌ژێمى سوریا پلانى هه‌یه بۆ به‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ناوچه‌كانمان.
گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى له ڕاپۆرتێكییدا له‌سه‌ر ڕه‌وشى كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كوردستانى عێراق له‌ڕووى سیاسیه‌وه دابه‌شبووه له‌نێوان دووحیزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ركابه‌رى یه‌كدا (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى)له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان. به‌تایبه‌تىله جه‌نگى ناوخۆى ساڵى (1994-1998) پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یوه‌ندى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌به‌ره‌ى ئێران ڕاوه‌ستاوه (ئێران و توركیا به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ كوردیان وه‌ك پۆلى شه‌تره‌نج له ناكۆكى خۆیان به‌كار هێناوه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توركیا و ئێران نه‌یارى یه‌كن ، به‌ڵام هه‌رگیز كێبڕكێ نێوانیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ململانێى ڕاسته‌وخۆى له‌برى ئه‌وه هه‌ردوووڵات له‌ڕێى هێزى به‌كرێگرته‌وه شه‌ڕى یه‌كیان كردوه، یه‌ك شت هه‌یه كه وڵاته‌كانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر كۆكن ئه‌ویش كوردستانى سه‌ربه‌خۆ بیرۆكه‌یه‌كى خراپه.
ئێستا ئه‌نقه‌ره‌و تاران گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه دروستكردنى هه‌ر ناوچه‌یه‌كى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى كورد له هه‌رناوچه‌یه‌كدا بێت به تایبه‌تى له‌ناوچه‌یه‌كى وه‌ك عێراق ده‌بێته هۆى هاندانى جوڵانه‌وه كوردیه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا، بۆیه ئه‌م دوو وڵاته پێیان وایه لێكه‌وته‌كانى ده‌وڵه‌تێكى كوردى له عێراق قابیلى قبوڵكردن نیه.
گۆڤاره‌كه هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه توركیا و ئێران له ئێستاوه ڕووبه‌ڕووى بزوتنه‌وه‌ى كورده ناسیۆنالیسته‌كانى خۆیان ده‌بنه‌وه.
له‌مێژه‌وه توركیا به‌رده‌وام هێرش به فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان (درۆن) له‌سنورى كوردستانى عێراق ده‌ست پێكردوه گوایه بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى ئه‌ندامانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)یه، به ڕاده‌یه‌ك ئه‌و هێرشانه‌ى فراوان كردووه ، له برادۆست تا چه‌مچه‌ماڵ و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه ، به‌بیانوى گه‌رێلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌وناوچه‌نانه، كه زۆربه‌ى زیانه‌كانى خه‌ڵكى سڤیل و سه‌روه‌ت و سامانیانى گرتووه‌ته‌وه .
ڕۆژنامه‌ى (العرب) ئاشكراى كردووه كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ركوك له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌وله‌فونى له‌گه‌ڵ مه‌سعودبارزانى هۆشدارى داوه‌تێ كه كرانه‌وه‌ى توركیا به‌ڕووى پارتیدا، ماناى ئه‌وه نییه بێده‌نگ بن له ئاست هه‌وڵه‌كانى كورد بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كه‌ركوك ، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر شاره‌كه بدرێته ده‌ست كورده‌كان ئه‌وا ده‌ست تێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ ده‌كات .
سه‌رۆكى توركیا له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك نیشتمانى توركه‌كانه و ناهێڵن ئاشتى و سه‌قامگیرى ئه‌م جوگرافیایه تێك بچێت و ده‌ست درێژى بگرێته‌سه‌ر.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى كورد له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى توركیا ڕایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانێكى (ئاشكرا‌و زه‌قه) به‌هۆى بێده‌نگى لایه‌نه‌كانى كوردى و عێراقى، توركیا به‌دڵى خۆى چى ده‌وێت ده‌یكات، ده‌بێت لایه‌نى كوردى و عێراق وه‌ڵام بده‌نه‌وه، هه‌روڵاتێك سه‌روه‌رى هه‌بێت قبوڵ ناكات ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر بكرێت.
له ئه‌نجامى ناكۆكى پارتى و یه‌كێتى دۆخى هه‌رێم به‌ره‌وخرابتر ده‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر وابڕوات ئاینده‌ى هه‌رێم باش نابینم.
ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب " بڵاویكرده‌وه ئێران سیناریوكه‌ى توركیا له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات به ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ئێران بۆ سه‌ر خاكى عێراق سه‌باره‌ت به دژایه‌تى چه‌كداره كورده‌كانى ئێران كه له‌سه‌ر خاكى عێراق چالاكى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مان سیناریوییه كه توركیا دژى په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه ده‌یكات".
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانى ئێران هێرشى تۆبخانه‌و ئاسمانیان ئاڕاسته‌ى پێگه‌ى ئه‌و ناوچه شاخاوییه‌كانى باكورى عێراق كردوه ، بۆردومانى بنكه‌و باره‌گاكانى حیزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردوه له پارێزگاكانى هه‌ولێر و سوله‌یمانى ژماره‌یه‌ك كوژراو بریندارى لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌چه‌كداره‌كانى ئێران (موحه‌مه‌د باقرى) هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه هێرش بۆ سه‌ر چه‌كداره كورده‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق و هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه دوژمنكاره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ( به‌چه‌ك داماڵینى چه‌كداره‌كانى حیزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و بردنیان بۆ ئوردوگا و یان ناردنیان بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێك نه‌گرنه به‌هێرشى سه‌ربازى ده‌ست پێده‌كه‌ین .
له هه‌مان كاتدا عه‌مید عه‌باس ئیلفرۆشان جێگرى ئۆپراسۆنه گشتییه‌كانى سوپاى پاسداران له باره‌ى ڕێكه‌وتنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ، ڕایگه‌یاند ( 19 / ئه‌یلول ) دواین مۆڵه‌ته بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه.
له پۆستێكدا له سه‌كۆئیكس (قاسم ئه‌عره‌جى) ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق لایه‌نى ئێرانى دڵنیا كرده‌وه‌ته‌وه له‌وه‌ى حكومه‌تى به‌غداد هه‌وڵى گه‌وره‌و ته‌واو ده‌دات بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌ى كه پێشتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوو كراوه.
به‌پێى میدیاكانى عێراق یه‌كێك له خاڵه هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كانى ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ى نێوان به‌غداد و تاران بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هێزه ئۆپۆزوسیونه كوردییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئێرانه كه له هه‌رێمى كوردستان باره‌گایان هه‌یه.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه كه ئێران به فه‌رمى لیستى به‌شێك له سه‌ركرده سیاسیه‌كانى حزبه كوردیه‌كانى ئێرانى داوه به حكومه‌تى عێراق داواى ته‌سلیم كردنه‌وه‌یان به‌ئێران كردوه.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌كانى ئێران حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران ڕاگه‌یه‌نداوێكى بڵاو كرده‌وه كه ڕ‌ژێمى ئێران له ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ سنور به‌زاندن و هێرشێكى دیكه بۆ سه‌ر نه‌یارانى سیاسى كوردى دانیشتوو له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رده‌وامه. داوا له وڵاتان و كۆمه‌ڵگاى جیهانى ڕێكخراوه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤــ و به‌تایبه‌ت حكومه‌تى عراقى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین ،به هه‌موو تواناى دیبلۆماسى و ڕێكاره‌كانى دیكه‌ى به‌رده‌وامیان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێش‌گرتن له هه‌رجۆره هێرشێكى ڕ‌ژێمى كۆمارى ئیسلامى بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانى كوردى ئێران له خاكى هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ.
به‌بۆنه‌ى ساڵیادى گیان له‌ده‌ستدانى (ژینا ئه‌مینى) كاربه‌ده‌ستانى ئێران ده‌ستیان كردوه به‌ده‌ستگیركردنى كه‌سوكارى شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ، به بۆنه‌ى ساڵیاده‌كه‌وه شه‌ش حیزبى كوردى ڕۆژهه‌ڵات داواى مانگرتن و خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى یان كردوه له هه‌موو شاره‌كاندا.
له مانگى ڕابردوودا ئێران (264) هاوڵاتى ده‌ستگیركردوه كه (44%) یان كوردن.
ده‌رئه‌نجامى ئه‌م كارساتانه به‌سه‌ر گه‌لى كوردا هاتووه ، ئه‌وه‌ى گرنگه كورد په‌ندو وانه وه‌ربگرێت و با له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا له‌و تراژیدیا‌و كاره‌ساتانه به‌سه‌ر گه‌لى هاتوون دووباره نه‌كرێنه‌وه، سوود له هه‌موو ئه‌و ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى و شه‌ڕى ناوخۆ و نۆكه‌رایه‌تى بۆ داگیركه‌رانى كوردستان وه‌ربگرێت.