23وتار

ڕێز لە کۆڵبەران بگرن، دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەچاو بکەن

1/24/2024 3:31:00 PM
بڵند دلێر شاوەیس

کۆمەڵێک گەنجی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری هەورامان دەستگیر کران و سوکایەتییان پێکرا لە لایەن پاسەوانی سنوورەوە.

ڕاستە ئەم گەنجانە کۆڵبەرن و لەمەرزەکان کاری قاچاخچێتی دەکەن و ئەم کارەش پێچەوانەی یاسایە و بەتاوان ئەژمار دەکرێت....هتد.

بەڵام هیچ پاساوێک نییە ئازار بدرێن و سوکایەتییان پێبکرێت و کەرامەتیان بشکێنرێت، کە ئەمەش دەچێتە خانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤەوە.

هەر وەک ماندێلا دەڵێت (ناکرێت کەسێک خۆی بەئازاد بزانێت سوکایەتی بە مرۆڤێک بکرێت لەبەردەمیدا و هەست بە سوکایەتی نەکات)، سوکایەتی و ئازاردانی ئەم کۆڵبەرانە سوکایەتی بوو بەرامبەر بە هەمومان و لە ناخەوە نیگەرانی کردین.

کاری کۆڵبەری بەشێکە لە کلتوری باوی دانیشتوانی ناوچە سنوریەکان، پێویستە لایەنە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرچاو بگرن و ئەو ژیانە سەختە ڕەچاو بکەن کە کوردانی ڕۆژهەڵات پیایدا تێدەپەڕن.

هەمیشە دەبێت ئەوەمان لەبەر چاو بێت ئەم گەنجانە کوردی ڕۆژهەڵاتن ئەوانەی لەهەمو ناخۆشییەکدا لەگەڵمان بوون، لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانی عێراق پاڵپشت بوون، لە ئاوارەیی و کۆڕەویشدا دەرگای ماڵەکانیان بۆ کوردی باشوور واڵا کرد و هەموو نانێکیان کرد بە دوولەتەوە لەگەڵمان.

پێش ئەوەی یاسا جێبەجێ بکەن ، پێویستە ڕۆحی یاسا جێبەجێ بکەن.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن