506وتار

ئەو خاڵانەی کە دەکرێت سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسادا باسی بکات

7/10/2019 8:54:00 AM
عادل باخەوان

یەک. کارکردن لەسەر گوتاری دۆستایەتی نێوان فەرەنسا و کورد


دوو. ڕاکێشانی كۆمپانیا گەورەکانی فەرەنسا بۆ کوردستان و ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنان


سێ. بەرزکردنەوەی ژمارەی سەربازە فەرەنسیەکان لە کوردستان تا ڕادەی کردنەوە بنکەیەکی سەربازیی لە کوردستان کە فەرەنسا زۆر پێویستی پێیەتی


چوار. کارکردن بۆ کاڵکردنەوەی گوتاری نێگەتیڤی بەشێکی گرنگ لە دەینەسورەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە سەر کورد، بەتایبەتی ئەو عەرەبۆفۆنانەی کە پێیانوایە کولتوری کوردی زۆر لاوازترە لەوەی کە بتوانێت داخڵ بە مێژووببێت


پێنج. بەهێزکردنی ئامادەیی کورد لە فەرەنسادا، ئەوەش لەڕێگای کۆمەڵێک پرۆژەی کۆمەڵگەییەوە کە ئێمانیول ماکرۆن دەبێت ڕەزامەندی لەسەریان بدات


شەش. باسکردن لە گۆڕینەوەی کولتوری و زانستی لە نێوان هەردوو لایەندا. بۆنمونە کردنەوەی دەرگای زانکۆکانی کوردستان بەڕوی خوێندکارانی فەرەنسی و زانکۆکانی فەرەنسا بەڕوی خوێندکارانی کوردستاندا


حەوت. هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێم و جمهوریەت فەرەنسا لە بواری ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزمدا

 

هەشت. هاوئاهەنگی لەنێوان هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و هەڵوێستی فەرنسا لەسەر ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران


نۆ. هەڵوێستی هەردوولا لەسەر چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە کەمینەکان لە عێراقدا

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن