ده‌سه‌ڵاتی ژماره‌و ژماره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان
8/7/2019 8:10:00 AM
رابەر تەڵعەت
رۆژانه له ژیانی خۆماندا، به‌نێو سیسته‌مێك له ده‌سه‌ڵاتدا دێین و ده‌ڕۆین كه له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه داڕێژراوه. ئایا هه‌ستیان پێ ده‌كه‌ین؟ ئایا له مانای ده‌سه‌ڵات تێده‌گه‌ین؟ ئایا ده‌زانین بۆچی ده‌سه‌ڵات گرنگه؟ ده‌سه‌ڵات شتێكه ئێمه به گشتی هه‌ست به ئاسوده‌یی ناكه‌ین له باسكردنیدا. ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ژیانی مه‌ده‌نی راسته، چۆن به‌یه‌كه‌وه له‌ناو كۆمەڵێكدا ده‌ژین.
له دیموكراسیدا، چه‌مكی ده‌سه‌ڵات هاوشانه له‌گه‌ڵ چه‌مكی خه‌ڵك، واباوه كه ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له‌لای خه‌ڵكه. زیاتر قسه كردن سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ده‌سه‌ڵات، یان ئه‌وه‌ی كه كێ خاوه‌ن دەسەڵاته، هێندێكجار زۆر ناشرین و ته‌نانه‌ت زۆر شه‌ڕانگێز خۆی دەردەخات.
ده‌سه‌ڵات؛ له‌نێوان باشیی و خراپیدا، شتێك نییه وه‌ك ئاگر یان فیزیك، دەسەڵات ئه‌وه‌یه كه هه‌یه.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كه زۆر فۆرم و مۆدێلی حوكم به‌ڕێوه ده‌بات و سروشتی دەسەڵاته كه ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات كه كێ بۆی هه‌یه جڵه‌وی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت. تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات چییه و چۆن كار ده‌كات، وامان لێ ده‌كات كه فێربین چۆن كاریگه‌ر بین و چۆن كاریگه‌ریی به‌جێبهێڵین له‌بری ئه‌وه‌ی كه ته‌نها بهكاربهێنرێین.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رنج بده‌ینه ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له چییه‌وه سەرچاوه ده‌گرێت؟ چۆن كارده‌كات و چۆن په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟ ئێمه یان تۆ وەكو تاك دەتوانی چی بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌ژیانی گشتیدا، له فه‌زای گشتی كۆمەڵگادا به‌ده‌سه‌ڵاتتر ده‌ربكه‌وی؟
بۆ ئه‌مه؛ با له سه‌ره‌تاییترین پێناسه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین: ده‌سه‌ڵات بریتییه له‌و توانایه‌ی كه وا له كه‌سانی تر بكه‌ی هه‌مان ئه‌وه بكه‌ن كه خۆت دەتكرد، هه‌مان ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن كه تۆ ئه‌نجامت ده‌دا. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌مو بوارەكانی ژیان ده‌گرێته‌وه؛ خێزان، شوێنی كار و په‌یوه‌ندییه‌كانی ژیانی رۆژانەمان.
ده‌سه‌ڵات مانای ئه‌وه‌یه وا له كۆمه‌ڵ، یاخود گروپه‌كان یان كۆمەڵگا بكه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر بژارده‌كانی خۆیان بده‌ن
جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئێمه له‌م باسه‌دا له‌سه‌ر بواری مه‌ده‌نییه، یاخود مه‌یدانی مه‌ده‌نی. ده‌سه‌ڵات مانای ئه‌وه‌یه وا له كۆمه‌ڵ، یاخود گروپه‌كان یان كۆمەڵگا بكه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر بژارده‌كانی خۆیان بده‌ن، ببن به خاوه‌نی ههڵبژاردەی خۆیان و روه و ئه‌و كرده و هه‌ڵوێست و چالاكییه هه‌نگاو بنێن كه تۆ خوازیاریی له‌واندا بیبینی، یان ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن كه تۆ ده‌ته‌وێت.
شه‌ش سهرچاوهیسهرهكی هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی:
1. ده‌سه‌ڵاتی فیزیكی؛ توانایی به‌كارهێنانی توندوتیژی، كۆنترۆڵكردن و دەستبهسهراگرتنی ماناكانی توندوتیژی جا له‌رێگای پۆلیس یان میلیشیاوه بێت. ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته.
2. پاره و سامان، پاره سه‌رچاوه‌ی دوه‌می ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و توانایه دەخولقێنێت كه بتوانی ئه‌نجام بكڕیت یاخود هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی دەسەڵات كه بته‌وێت بیكڕی یان به‌ده‌ستی بهێنی.
3. حكومه‌ت، ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی؛ ئه‌مه‌شیان شێوازی سێهه‌می دەسه‌ڵاته كه یاسا و بیرۆكراسی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ناچاركردنی خه‌ڵكی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بكرێت له روانگه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه دەوڵه‌ت یان حكومه‌ته. له روی تیۆرییه‌وه، له دونیای دیموكراسیدا، ئێمه وەكو خه‌ڵك له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشینه ده‌وڵه‌ت یان حاكم و فه‌رمانڕه‌واكان. له دیكتاتۆریدا، ده‌سه‌ڵاتداران، حاكم له‌ژێر هەڕەشەی چه‌ك و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له خه‌ڵك وەرده‌گرێت و له دژی خه‌ڵكیش به‌كاری ده‌هێنێت.
4. نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؛ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك چی پێ باشه و چی به‌لاوه خراپه، خه‌ڵك چی پێ قبوڵه و چی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه جۆری چواره‌می دەسه‌ڵاته كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌نوسراو له چوارچێوه‌ی نۆرمه كۆمەڵایەتییەكاندا له‌ناو خه‌ڵك باوه و كاری پێ ده‌كرێت و ده‌توانێت ئه‌وه بۆ ئێمه ده‌ستنیشان بكات كه چی ده‌كرێ بكه‌ین و چی رێگه‌پێدراو نییه دەستی بۆ به‌رین.
5. ئایدیا و بیروباوه‌ڕ؛ ئه‌مه‌یان جۆری پێنجه‌می ده‌سه‌ڵاته. بیروباوه‌ر و فەلسهفه و ئایدیاكان، بۆ نمونه ئازادییه‌كانی تاكه‌كه‌س، یه‌كسانی رەگەزیی و جێنده‌ریی و باوه‌ڕبون به لیبرالیزم و ئازادییه‌كان، له نمونه‌ی بیروباوه‌ر و ئایدیاكانن كه ده‌سه‌ڵاتی گوزارشتكردن و كرده‌ییان هه‌یه. له‌پشتی ئایدیا و باوهڕهكانهوه، بڕێكی زۆر ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یی هه‌یه كه دەتوانێت وا له خەڵك و كۆمه‌ڵگاكان بكات كه شێوازی بیركردنه‌وه و دونیابینی خۆیان له بنهڕەتەوه بگۆڕن، یان جۆری ره‌فتار و چالاكی و كردەی خۆیان بگۆڕن.
6. ژماره‌كان؛ شه‌شه‌مین فۆرم و جۆری ده‌سه‌ڵاته. كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بۆ خواستێكی دیاریكراو، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن ژمارەیەكی زۆری خه‌ڵك بۆ داخوازییه‌كی هاوبه‌ش، گردبونه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خەڵك و خۆنیشانده‌ر له ده‌وری ئامانج و خواست و داواكارییه‌كی هاوبه‌شدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات، له بونی خۆیدا نمایش و ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵاته. له توانایدا هه‌یه ئاراسته‌ی یاسادانان و شه‌رعیه‌تی حوكمڕانیی و چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاته‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تردا به‌رێت. بیر له ژماره ملیۆنییه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بكه‌وه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه ژماره ده‌توانێت وه‌ك ده‌سه‌ڵات دروستی بكات.
ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به وەڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بو، ئایا ده‌سه‌ڵات بریتییه له چی؟ ئێستا با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵات چۆن كار ده‌كات، چۆن موماره‌سه ده‌كرێت؟
له‌پشتی ده‌سه‌ڵاته‌وه، سێ یاسا هه‌یه كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه تاقیبكرێنهوه:
یه‌كه‌م؛ ده‌سه‌ڵات هیچ كات جێگیر نییه، هه‌میشه له هه‌ڵكشان و داكشانهوهدایه، هه‌میشه زیاد ده‌كات و كه‌م ده‌كات، كۆ ده‌بێته‌وه و په‌رته‌وازه ده‌بێت. به‌تایبه‌ت له مه‌یدانی مه‌ده‌نیدا، ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌ر كرده و چالاكییه‌ك ئەنجام بده‌ی پێویسته له‌وه تێگه‌یشتبی كه خودی ده‌سه‌ڵات له هه‌مو كاتێكتدا شایانی گۆرانكارییه له خۆیدا، ده‌توانێ زیاد بكات و ده‌توانێت پەرتهوازه و كه‌م ببێته‌وه.
دوه‌م؛ ده‌سه‌ڵات له‌شێوه‌ی ئاوه، وه‌ك شه‌پۆل به‌ناو ژیانی رۆژانه‌ماندا هاتوچۆ ده‌كات. شه‌پۆلئاسا ده‌ڕژێته ناو ژیانی رۆژانه‌مانه‌وه. سیاسه‌ت بریتییه له ئامرازی ره‌خساندن و كۆنترۆڵكردن و به‌كارهێنان و ئاراسته‌كردنی ئه‌و شەپۆلانه به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه كه تۆ ده‌ته‌وێت. داڕشتنی سیاسەتیش، یان پۆلیسیی مهیكینگ بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی ده‌سه‌ڵات له بارێكی جێگیر و فریزدا رابگرێت. بۆ ئه‌وه سیاسه‌ت داده‌ڕێژین، تاكو بتوانین شه‌پۆله‌كانی ده‌سه‌ڵات كه به‌ملاو ئه‌و لاماندا دێن و ده‌چن، له دۆخێك‌دا رابگرین، یان به‌ره‌و دۆخێك ئاراسته‌یان بكه‌ین كه خۆمان دەمانەوێت. سیاسه‌ت داڕێژیی بریتییه له جێگیركردنی ده‌سه‌ڵات.
سێهه‌م؛ ده‌سه‌ڵات تێكهه‌ڵكێشراوه، مورهكهبه. هێز و ده‌سه‌ڵات، ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ده‌سه‌ڵات، به‌هه‌مانشێوه‌ش بێده‌سه‌ڵاتی ده‌بێته هۆی زیاتر لاوازبون و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و توانایی. نهێنی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك ده‌گاته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات یان هه‌مو شتێك له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا كۆنترۆڵ دەكات و ده‌هێڵێته‌وه، په‌یوه‌ندی به هه‌ردو یاساكه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌مه‌وه هەیه (ده‌سه‌ڵات ناجێگیره و شێوه‌ی ئاوی هه‌یه)، ئه‌و یاسایانه چین كه ئێمه دایان ده‌ڕێژین تا ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سێك زۆرترین هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ده‌ستیدا كۆببێته‌وه، به‌جۆرێك كه وایان لێ بكات ئیمتیازه‌كانی خۆیان له سیاسه‌ت و دارشتنی سیاسه‌تدا جێ بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وه پرسیاری جه‌وهه‌ریی دیموكراسییه. ده‌توانی هه‌ریه‌كه له‌و سێ یاسایەی سەره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌ر هه‌وڵێكدا بدۆزیته‌وه.
مانشێته هه‌واڵییه‌كان دەتوانن به ئاسانی ئه‌و سێ یاسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ رون بكه‌نه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
كرێكاران كۆده‌بنه‌وه بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی كرێیەكی زیاتری كار، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاری زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نه حكومی و ده‌وڵه‌تییه‌كان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ڵكۆڵین و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیی زیاتر به‌ده‌ست بخه‌ن بۆ خۆیان.
دایك و باوكه‌كان خۆپیشاندان رێكده‌خه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌و ژه‌مه خۆراكه‌ی كه قوتابخانه پێشكه‌شی منداڵه‌كانیان دەكات.
هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، مانشێتی هه‌واڵین، من و تۆ هاوڕابین له‌گه‌ڵیان یان نا، بچینه پاڵ ئه‌و خواستانه‌وه یان كار بۆ خواستی دیكه بكه‌ین. له هەمویاندا ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێ به‌جێ ده‌بێت. ئه‌وه‌یه كه ده‌ته‌وێت به‌ده‌ستی بهێنیت په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ تۆ چه‌ند له سروشتی ده‌سه‌ڵات تێگه‌یشتوی، ئایا تا چه‌ند له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا شاره‌زا و لێهاتویت.
له كۆتاییشدا ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و پرسیاره‌ی، كه ئایا تۆ ده‌توانی چی بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان و فه‌زا و مه‌یدانی گشتیدا به‌ده‌سه‌ڵاتتر دەربكەوی؟
لێره‌دا پێویسته
جارێكی دیكه بیر له چه‌مكی خوێنده‌واریی بكه‌یته‌وه. تەحەدای به‌رده‌می تۆ بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ده‌ست بخه‌یت بریتییه له‌وه‌ی كه (چۆن ده‌سه‌ڵات ده‌خوێنیته‌وه
و چۆن ده‌سه‌ڵات ده‌نوسیته‌وه). بۆ ئەوه‌ی ده‌سه‌ڵات بخوێنیته‌وه، پێویسته له‌سه‌رت
زۆرترین ئه‌و تێكستانه ببینی كه باس له سروشتی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. لێره‌دا ته‌نها
مه‌به‌ستمان كتێبەكان نییه، ده‌توانی چاو له كۆمه‌ڵگا بكه‌ی وه‌ك تێكستێكی كراوه.
وه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له تێكست و نوسراو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كاركردنی دەسەڵات.
ئایا ئه‌وه‌ی كه له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت ده‌گوزه‌رێت به دڵت نییه؟ رازیی نی له
به‌ڕێوه‌چونی شاره‌كه‌ت، گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت، وڵاته‌كه‌ت، كۆڵانهكهت؟ هه‌وڵ بده له‌وه
تێبگه‌ی، یان نه‌خشه‌یه‌ك له‌به‌ر چاوی خۆت دروست بكه‌ی كه تیایدا ئه‌وه ده‌ستنیشان
بكه؛ كێ چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ژێر ده‌ستدا هەیه؟ كێ چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌یه؟
به چ جۆره سیسته‌م و رێسا و یاسایەك كار ده‌كات؟ هه‌وڵ بده له‌وه تێبگه‌ی كه
بۆچی دۆخه‌كه به‌وه‌ی ئێستا گه‌یشتوه؟ بۆ وایلێ هات؟ كێ به‌رپرسه له‌وه‌ی كه
وای لێ هات؟ كێ وایلێكرد و له به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه كه دۆخه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستای
خۆی بمێنێته‌وه؟ ستراتیژی ئه‌وانی دیكه بخوێنه‌وه و دیراسه بكه كه له روبەڕوبونهوهی
بارودۆخی هاوشێوه‌ی تۆدا به‌كار هاتون. هێرشی راسته‌وخۆ و روبهروت پێویسته یان پێویستت
به ستراتیژی ناراسته‌وخۆ هه‌یه؟ پێویستت به هاوكاریی و هاوبه‌شی و هاوپەیمانی
هه‌یه یان پێویستت به دەسه‌ڵاتێكی كاریزماتیك هه‌یه؟ بخوێنەوه سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵات،
له‌وانه‌یه بتوانی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش بنوسیته‌وه یان دابڕێژی.
بۆ ئه‌وه‌ش كه
ده‌سه‌ڵات بنوسیته‌وه و دابڕێژی، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه دەبێت باوه‌ڕت به‌وه
هه‌بێت تۆ مافی ئه‌و نوسینه‌وه و داڕشتنه‌ت هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ش كه
ده‌سه‌ڵات بنوسیته‌وه و دابڕێژی، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه دەبێت باوه‌ڕت به‌وه
هه‌بێت تۆ مافی ئه‌و نوسینه‌وه و داڕشتنه‌ت هه‌یه. تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه
ببی به نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری گۆڕانكاریی. به‌م شێوەیەش، وه‌ك هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی نوسین،
فێر ده‌بیت كه چۆن گوزارشت له خۆت بكه‌یت. ده‌بێت به ده‌نگێك قسه بكه‌یت كه لێوانلێوه
له رەسەنایەتی و راستهقینهبون، لێوانلێوه له باوه‌ڕبه‌خۆبون وه‌ك فاكته‌ر و میكانیزم
و دینامیكی گۆڕانكاریی. سه‌ره‌تا بۆچون و بیرۆكه‌كانی خۆت رێكبخه، باوه‌ڕه‌كانت
دابڕێژه، پاشان ده‌ست بكه به رێكخستنی خه‌ڵك. هەوڵ بده پراكتیزه‌ی هەستی ته‌وافوق
و به‌یه‌كگه‌یشتن بكه‌ی، پراكتیزه و موماره‌سه‌ی ململانێ و پێكدادان بكه. هه‌روه‌ك
چۆن نوسین شتێك نییه زیاتر له موماره‌سه‌كردن.
هه‌مو رۆژێك
شانسی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه پراكتیز بكه‌یت، موماره‌سه بكه‌یت و خۆت تاقی بكه‌یته‌وه،
له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بێت یان له پشتییه‌وه. به داڕشتنی ئامانجێكی بچوك
ده‌ست پێ بكه، پاشان هه‌نگاو بنێ بۆ گه‌وره‌تر. له نزیكه‌وه چاودێری ئاراسته و
رێره‌وه‌كان بكه و پاشان سه‌رنج بده بزانه چی‌یان به‌سه‌ر دێ، دواتر چی روده‌دات،
چ شتێك ده‌توانێت كار بكات و سەربگرێت؟ ئه‌مه له‌خۆ بگره و دوباره‌ی بكه‌وه و پێشی
بخه. ئه‌مه‌یه هاوڵاتیبون.
پرسیاری كۆتایی
ئه‌وه‌یه: تۆ بۆچی ده‌سه‌ڵاتت ده‌وێت؟ ئایا پێویستت به دەسەڵات و ده‌سه‌ڵات هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناوی سود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به‌كاری بهێنی؟ یان ته‌نها له پێناوی
خۆته؟! ئایا ئامانجه‌كان روه و كۆمەڵگایه یان دژی كۆمه‌ڵگایه؟ ئه‌و پرسیارانه
په‌یوه‌ندییان به ستراتیژییەوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به ئاكتۆر و
كاراكته‌ره‌كانه‌وه هەیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت كه ده‌سه‌ڵات +كه‌سایه‌تی و
ئاكتۆر= هاوڵاتییه‌كی مه‌زن. تۆش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه ببی به یه‌كێك له‌وانه.