262 کوردستان

ئەو پارەیەى گەیشتووە سبەینێ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت

06:35 - 29/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

پارێزگاى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگادارى ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە چەکى گەنمەکانیان وەرگرتووە، سەردانیان بکەن بۆئەوەى بۆیان بکەن بە پارە.

 

لە راگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەولێردا هاتووە، ليژنەي باڵای به بازار كردني گەنمی جوتياران، جوتياران ئاگادار دەکاتەوە، بەیانی رۆژی یەکشەممە 30-6-2024 دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات، لە زنجیرە یەک تاوەکو زنجیرە 70 کەوا لە رێکەوتی 6-7-8ی 6-2024 گەنمەکانیان رادەستکردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن