نوێترین زانیارى لەسەر مووچەى مانگى شەش گەیشت
08:09 - 29/06/2024
زەمەن - کوردستانى
بەگوێرەى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق، سەرەڕاى ئەوەى ئەمڕۆ بەهۆى پشووەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەتى عێراق پشووە، بەڵام وەزارەتى دارابى عێراق دەوامیان کردووە و ئەو لیستەى وەزارەتى دارایى هەرێم ناردوویەتى وەریان گرتووە.
هەربەگوێرەى زانیارییەکان، وردبینى لیستى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لە سبەینێوە دەستپێدەکات و ئەگەر رۆژى سێشەممە وردبینییەکە تەواوبێت، بەغدا مووچەى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بەیەکەوە دەنێرێت.
لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە، پێشنیاز کراوە هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێم بەیەکەوە لیستێکى خاوێن بۆ هێزە ئەمنییەکان ئامادە بکەن، دوور لە ناوى زیادە کە هەردوولا لەسەرى کۆک بن، بۆئەوەى چیتر کێشە بۆ مووچەى هێزە ئەمنییەکان دروستنەبێت و هەموو مانگێک بەغدا لەگەڵ مووچەى فەرمانبەراندا بینێرێت.