54 کوردستان

وەزارەتی دارایی: لە دوو مانگی ڕابردودا زیاتر لە ١٠٥ هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان کردووە

10:44 - 23/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند: لە ٪٧٥ی کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەرکراوە.

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری  حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پڕۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە بەرواری ٢٥ی٨ی٢٠٢٤، تا ڕۆژی ١٨ی١٠ی٢٠٢٤، سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لو ژمارەیە زیاتر لە ٣٥ هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسیان خاوەن پێداویشتی تایبەتن، زیاتر لە ٧ هەزار کەسیان فەرمانبەرن هەروەها نزیکەی ٦ هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی ٣٥ هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆرانە بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.  

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایدا ئەوەش هاتووە، ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی  ١٤٠  هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە  ٧٥ ٪ی  کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن