80 کوردستان

سەرۆککۆمارى عێراق: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان سەرکەوتووبوو زوو حکومەت پێکبهێنن

07:41 - 23/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بەیاننامەیەکى لەبارەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردووەتەوە تیایدا داوادەکات، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە کۆببنەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.

 

لە بەیاننامەکەى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا هاتووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی کۆمار پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەن و کوتلە سیاسییەکان دەکات، کە بەشدارییان لەم مافە گرنگە دیموکراسیەدا کردوە، هەروەها پیشەییبونی تەواو و دەستپاکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەرزدەنرخێنین.

 

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە کۆببنەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای خزمەتی خەڵك و کارکردن بۆ برەودان بە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن