75 کوردستان

د. مەزهەر خۆراسانی هۆشداریی توند دەداتە ئیسلامییەکان

02:08 - 23/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

د. مەزهەر خۆراسانی مەرجێک بۆ ئیسلامییەکان دادەنێت و دەڵێت: ئەگەر یەک نەگرن یان نەبنە یەک لیست بۆ هەڵبژارد، بە ئاشکرا دەڵێم خەڵك بایکۆتتان بکەن و منیش دەچمە پاڵ حزبە عەلمانییەکان.

ئەمە دەقی نووسینەکەی د. مەزهەرە:

بۆ هەرچوار حزبە ئیسلامییەکە و بۆ ئەمیرو ڕابەرو سەرۆک وسەرکردەکانیان و هەموو هەوادار و لایەنگرانیان ئاگاداربن لەئێستاوە بۆ هەموو هەڵبژاردنێکی دی لەمەودوا

ویستم پێش هەڵبژاردن ئەم بێداریەتان پێڕابگەیەنم، وتم لێی دەگەڕێم بۆدوای هەڵبژاردن نەبادا پۆستەکەم کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی دەنگدەرانیان دروست بکات و ئیسلامییەکان نیگەران بکات، بەڵام ئیستا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆیە ئاگاداری ئەم بەڵێنەی دڵسۆزی خۆتان بن بێ جیاوازی.

بڕیار و بەڵێن بێت ئەو حزبە ئیسلامییانە یەک نەگرن یاخود یەک لیست نەبن بۆ هه ڵبژاردنەکان ئیدی بە ئاشکرا بڵێم خەڵکینە بایکۆتیان بکەن ودەنگیان پێ مەدەن.

شەرت بێت لەداخی ئێوە سڵ نەکەمەوە کە زۆر ڕقم لە پرۆسەی هەڵبژاردنە لەک وردستاندا، چونکە قەت بەپاکی ناڕوات بەڕێوە ئەگەر لیستێکی هاوبەشتان دروست کرد بۆسەرخستنی لیستەکەتان بەشداربم و بێمە ناو لیستەکەتان و پشتیوانیشی لێبکەم.

گەر نەتانتوانی ئەم هەنگاوە پیرۆزە بگرنەبەر، شەرت و بەڵێن بێت لە دژی ئێوە لەسەر لیستێکی عەلمانی خۆم کاندیدبکەم هەرچی دەنگی هەوادار و دۆستە بەکاری بێنم بۆ سەرخستنی ئەو لیستە عەلمانیە لە داخی پەرتەوازەیی ئێوە و ئەو هەموو داخ و دوکەڵەی هەموو ساڵێک ئەنێنە سەر دڵ و ڕۆح و جەرگمان.

یەعنی چی لە یەک هەرێمی سێ پارێزگەیی چوار لیستی ئیسلامی و چوارحزبی ئیسلامی، خەڵکی خۆی چەندێکی هەواداری ئیسلام وئیسلامییە وا ئێوە پارچەپارچەتان کردوون ئەو هەموو دەنگانە ئەسوتێنن و ئەفەوتێنن.

شەرت و بەڵێن بێت بە ئاشکرا پشتیوانتان بم ئەگەر خۆتان و لیستەکەتان یەک خست ئەگەر جێبەجێتان نەکرد ئیدی کەس گلەییم لێنەکات.
واللە علی ما أقول شهید
براتان دکتۆر مەزهەر خۆراسانی

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن