گۆڕان راگەیەنراوێکی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە
03:04 - 23/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بزووتنەوەی
گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
گۆڕان لە
ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: ڕێژەی دەنگی پووچەڵکراو لە ئاستێکی بەرزدایە کە گومان
لەسەر پرۆسەکە دروستدەکات، بەتایبەت کە ڕێگە نەدراوە لە بنکەکانی دەنگدان
بریکارەکانمان ڕووی پێشەوەی پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان ببینن و تەنیا مۆری پوچەڵبوونی
پشتی پەڕاوی دەنگدانەکە نیشان دراوە.
هەر لە
ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە کۆمسیۆن دەکات ئەنجامەکان بە ئەلیکترۆنی ڕادەستی
لایەنەکان بکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامەکان بدەن.