134 کوردستان

21 مەلا خۆیان بۆ پەرلەمانى کوردستان کاندید کردبوو هیچیان دەرنەچوون

07:23 - 23/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

21 مەلا لە هەرێمى کوردستان لەسەر لیستە جیاوازەکان خۆیان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کاندید کردبوو، بەڵام هیچکام لەو مەلایانە نەیانتوانیوە دەنگى پێوبست بەدەستبهێنن و بچنە پەرلەمان.

 

لەناو لیستى پارتى لەهەر چوار بازنەکەى هەڵبژاردن، شەش مەلا کاندید بوون، لەسەر لیستى یەکێتى سێ مەلا کاندید بوون، نەوەى نوێش یەک مەلاى لە هەولێر کاندید کردبوو، یەکگرتووى ئیسلامیش شەش مەلاى کاندید کردبوو، لەناو کۆمەڵى دادگەریش سێ مەلا کاندیدبوون، کۆتا مەلاش لە لیستى بزووتنەوەى ئیسلامى بوو.

 

ئەو 21 مەلایەى کاندیدبوون، هیچیان نەیانتوانیوە دەنگى پێویست بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەدەستبهێنن، هەروەها هیچ کاندیدێکى سەربەخۆش لەم هەڵبژاردنەدا بەهەمانشێوەى هەڵبژاردنەکانى پێشوو نەیانتوانى دەنگى پێویست بەدەستبهێنن و بچنە پەرلەمان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن