پارتی: بۆ بەشداری لە حكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەك نییە
12:47 - 23/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئه‌مجاره‌ش پارتی
توانی ده‌نگه‌کانی لە هەڵبژاردن زیاد بكات و له هه‌ڵه‌بجه‌ش كورسی به‌ده‌ست بهێنێت
و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه به‌ڕێوه‌چوو و سه‌نگی هه‌ر لایه‌نێك تێیدا
به‌ده‌ركه‌وت.
دووپاتیشی کردەوە، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایینده پارتی
ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ئاماده بێت بۆ پیاده‌كردنی
كارنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو، پارتیش لاریی نییه له‌گه‌ڵی بچێته حكوومه‌تی نوێ.
ئەم قسانەی پارتی لەکاتێکدایە، پێنج لایەنی کوردستان کە
لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل پێک دێن، ئەنجامەکانی
هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە و پێیانوایە ساختەکاریی گەورە بۆ سێ لایەنی پارتی، یەکێتی
و نەوەی نوێ کراوە.