407 ئابوری

بزانە ئەمڕۆ 100 دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەكرێ؟

10:30 - 06/04/2025




زەمەن _ ئابووری

 نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات .

 بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە147 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 158 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 186  هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زار دینارە.
100 هەزار تمەن بە هەزار و 600 دینارە.
یەك ملیۆن لیرەی سوری بە149  هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن