674 کوردستان

به‌م شێوه‌یه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ نرخ بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دیاریدەکرێت

10:40 - 06/04/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ رۆژی چوارشەممە پرۆژەی رووناکی لەسەر مێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نرخی بڕیارلێدراوی بۆ دیاریبکرێت.

"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی ئەو نرخەی دیاریدەکرێت دابەشدەبێت بەسەر چوار ئاستدا؛

یه‌كه‌م: سفر بۆ 400 کیلۆوات به‌نرخێكی کی نزیك له‌نرخی ئێستا.
دووه‌م: 400 بۆ 800  كیلۆوات بەهەمانشێوە بەنزیكی دووهێنده‌ی نرخی ئێستا دادەنرێت.
سێیه‌م: هەروەها ئاستی 800 بۆ 1200 کیلۆوات، بە نرخی مامناوەند.
چواره‌م: 1200 کیلۆوات بەرەو سەرەوە، بەنرخی به‌رز دادەنرێت.

ئە نرخەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و یەک کیلۆوات لە پرۆژەی رووناکیدا، لەنێوان 100 بۆ 150 دیناردایە، ئەو نرخەش ناڕەزایەتیی زۆرینه‌ی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، بەهۆیەوە مانگانە پارەی زۆریان بۆ دێتەوە.


به‌پێی راگه‌یاندنی حكومه‌ت؛ پرۆژەی رووناکی، ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن