ژنێك کوژرا
10:45 - 06/04/2025
زهمهن - كوردستانی
ژنێکی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی سنووری كرماشان لەلایەن هاوژینەکەی و خەزوورییەوە
بە ئەشکەنجەدان کوژرا.
له راگهیهنراوێكدا ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە
کوشتنی ژنێکی کورد لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاشكرایكرد كه ژنه كوژراوهكه ناوی
ئازیتا فەلاحی تەمەن ٣٦ ساڵهو خەڵکی قوروە لە سنووری شاری سنە و دایکی دوو منداڵ،
كە دانیشتووی شاری سونوڕی کولیای سەر بە پارێزگای کرماشانە لەلایەن هاوژینەکەی و خەزووری
لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانەوە کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا بنەماڵەی هاوژینەکەی هۆکاری گیان لەدەستدانیان
گرێ دا بە خۆکوژییەوە، بەڵام پاش گواستنەوەی بۆ پزیشکی دادی، دەركەوت هۆکاری سەرەکی
گیانلەدەستدانەكەی بەرکەوتنی زەبری زۆر بووە بە سەری.