کرێکارانی ئەم کارگەیە مانیان گرت
01:29 - 06/04/2025
زەمەن _ سلێمانی
لە سلێمانی کرێکارانی کارگەی ماس، بایکۆتی کاریان کرد و وتیان: ژەمی خواردنمان پێنادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥، نزیکەی ١٤٠ کرێکاری بەشی بارکردن لە کارگەی چیمەنتۆی ماس بۆ پیشەسازی شیش و ئاسن، کارەکانیان ڕاگرتوە و داوا دەکەن هاوشێوەی کارگە گەورەکانی دیکەی سنورەکە ژەمی خواردنیان پێبدرێت و لە ساڵێکدا 13 موچەیان بۆ خەرجبکرێت و کە بەپێی یاسا مافی خۆیانە و وەک ئەوەی سەرچاوەکە دەیڵێت.
دەشڵێن: هۆکارێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکانیان ئەوەیە هەمو کارگەکانی دیکە نوێنەریان لە سەندیکای کرێکاران هەیە جگە لە کرێکارانی ئەو کارگەیە بۆیە داوای دانانی نوێنەرێکیان دەکەن بۆ سەندیکا.
باسیان لەوەشکرد، بەپێی یاسای کاری عێراقی، هەرکرێکارێک واز لە کارەکەی بهێنێت و چەند ساڵ لەو کارگەیە کاری کردبێت بۆ هەرساڵێک سێ موچەی بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام ئەوان پێیان نادرێت و داوا دەکەن ئەو سێ موچەیەیان بۆ جێگیربکرێت.