274 کوردستان

زرنگ فارووق: دەتوانین پێکەوە داهاتوو بونیاد بنێین

03:07 - 06/04/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 لە کارگەی کەلتووری سلێمانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری ئەنجام درا.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری ئەنجام درا و زرنگ فاروق، بەرێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق رایگەیاند، "ئێمە وەک گروپی کۆمپانیاکانی فاروق بەردەوام کارمان کردووە بۆ خزمەتکردنی ئابووری و گەلەکەمان".

زرنگ فارووق ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمە لەو باوەڕەداین داهاتوو پێکەوە بونیاد دەنێین بە دیدگایەکی نوێوە، هەروەها بە بەهێزی و هاوپەیمانی نێوانمان".

بەرێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق وتی، "بەردەوام کاردەکەین بۆ زیاترکردنی هەلی کار لە ئاستی ناوخۆیی".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن