سودانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان ده‌ركرد
02:39 - 08/04/2025
زەمەن _ عێراقی
سەرۆکوەزیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ركرد و قەرزیان پێدەدەرێت بە بڕێکی کەمی سوود.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ، ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی به‌سه‌ر تیمی په‌روه‌رده و فێركاری له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن، لیژنه‌یه‌كی باڵاتریش پێكده‌هێندرێت بۆ جێبه‌جێكردنی نوسراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان، كه ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت بۆ دامه‌زراندنی گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێبون بۆ تیمی په‌روه‌رده و فێركاری و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی كرێی گواستنه‌وه ده‌دات به سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی، وه‌ك له بودجه‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه.
ئاماژە بەوەشدراوە، "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار خه‌رجبكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان، بۆ هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا به چالاككردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای پاراستنی مامۆستایان ٨ی ساڵی ٢٠١٨".
هه‌ر بەپێی بڕیاره‌كان، "ژماردنی قوتابخانه دوره‌كان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی له‌و قوتابخانانه‌ی كه زیاتر له ١٠٠ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاره‌وه دورن و پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ژماركردنی ساڵانی خزمه‌تی خۆڕایی بكات به مه‌به‌ستی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه، بڕیاریشدراوه به پێدانی قه‌رزی دارایی به كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و خوێندن له بانكه حكومییه‌كان، به ڕێژه‌ی سودی كه‌م، بۆ باشتركردنی ئاستی بژێویان".