بەپەلە..موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی فراوان دەکات
03:47 - 12/04/2025
زەمەن:-
موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە، داوای لە لایەنگرانی کردووە ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی، خۆپیشاندان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە، لە نوسراوێکدا داوا لە لایەنگرانی دەکات، دوای نوێژی هەینی بچنە دەرەوەی مزگەوتەکان و خۆپیشاندان بکەن، با خۆپیشاندانەکە ئاشتییانە و توڕە بێت و ئیدانەی کۆمەڵکوژی غەززە بکەن و ئاڵای ئەمەریکاو ئیسرائیل بسوتێن و ئاڵای عێراق و فەڵەستین هەڵکەن